ئەدەبەکانی زانا و فێرخواز

11لیستی فەرموودەکان

لیستی فەرموودەکان 11

خوای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت، ونوێژەکانت ئەنجام دەدەیت، وفەریزەی زەکات دەدەیت، وڕۆژوی ڕەمەزان دەگریت
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لامان، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، زانیمان چۆن سەلام لەسەر تۆ بدەین، ئایا چۆن سەڵاوات لەسەر تۆ بدەین؟
ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت ئەو سێ کەسە: یەکێکیان پەنای گرت بە خودا؛ بۆیە خودا پەنای دا، ویەکێکی تریان شەرمی کرد؛ بۆیە خودا شەرمی لێیکرد، وئەوی تریان پشتی هەڵکرد (توڕە بوو وڕازی نەبوو ئامادە بێت)؛ بۆیە خودایش لێی ڕازی نەبوو
لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- غوڵامێک بووم، وتەکانى پێغەمبەرم لەبەر دەکرد، هیچ شتێک ڕێگر نەبوو لەوەى کە بیانگێڕمەوە جگە لەوەى هەندێک پیاو هەبوون کە تەمەنیان لە من گەورەتر بوو
هەرکەسێک زانسـتێک فێر ببێت لەو زانستانەى لە پێناو ڕەزامەندی الله -عز وجل- بەدەست دەهێنرێت، وفێری نابێت تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە شتێک لە شتومەکی دونیای پێدەستبکەوێت؛ ئەوا بۆنی بەهەشت ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا
ئەی خەڵکینە، هەرکەسێک شتێکی زانی با بیڵێت، وهەرکەسێک نازانێت، با بڵێت: الله أعلم، چونکە بەشێک لە زانست ئەوەیە کاتێک سەبارەت بە شتێک نازانێت بڵێت: (الله أعلم) واتە: (خودا زاناترە)
ئەو نوێژەدا لەو کاتەدا ئەنجامبدەن، وئەو نوێژەدا لەو کاتەدا ئەنجامبدەن، ئەگەر کاتی نوێژ هات؛ با یەکێکتان بانگ بدات، وئەوەتان پێشنوێژی بکات کە زۆرترین قورئانی لەبەرە
الله (ڕووی) کەسێک ڕووناك بكات کە شتێکی لێمان بیستووە وەکو خۆی دەیگەیەنێت (وەکو خۆی باسی دەکات)، لەوەیە ئەو کەسەی دەیبستێت باشتر لێی تێبگات لەو کەسەی کە دەیگێڕێتەوە (بیستوویەتی)