عن أبي هريرة رضي الله عنه أن أعْرَابيًا أتَى النبي صلى الله عليه وسلم فقال: يا رسول الله، دُلَّنِي على عمل إذا عَمِلتُه، دخلت الجنة. قال: «تَعْبُدُ الله لا تُشرك به شيئا، وتُقِيم الصلاة، وتُؤتي الزكاة المَفْرُوضَة، وتصوم رمضان» قال: والذي نفسي بيده، لا أَزِيْدُ على هذا، فلمَّا ولَّى قال النبي صلى الله عليه وسلم : «من سَرَّه أن يَنْظَر إلى رجُل من أهل الجَنَّة فَلْيَنْظر إلى هذا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێکی ئەعرابی هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، و ووتی: رێنیشاندەرم بە بۆ کردەوەیەک کە ئەگەر ئەنجامی بدەم، ئەوا دەچمە بەهەشتەوە، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «خوای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت، ونوێژەکانت ئەنجام دەدەیت، وفەریزەی زەکات دەدەیت، وڕۆژی ڕەمەزان دەگریت»، پیاوەکە ووتی: سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی منی بە دەستە، هیچ شتێک بۆ سەر ئەمانە زیاد ناکەم، کاتێک دوور بووەوە؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «هەرکەسێک پێی خۆشە پیاوێک لە ئەهلی بەهەشت ببینێت با سەیری ئەو پیاوە بکات».[ئەعرابی: مەبەست ئەو عەرەبانە کە لە دەرەوەى گوند وشارەکان دەژیان، واتە لە دەشت وبیابانەکان دەژیان، پێیان دەووترێت: دەشتەکی].
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەبو هورەیرە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات پیاوێک کە لە دەرەوەی گوندەکان دادەنیشت (پیاوێکی دەشتەکی -ئەعرابی) هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بۆ ئەوەى پرسیارێ لێبکات سەبارەت بە کردەوەیەک کە ببێتە هۆی چوونە بەهەشتی، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وەڵامی دایەوە بەوەى کە چوونە بەهەشت وڕزگار بوون لە دۆزەخ پەیوەستن بە جێبەجێکردنی پایەکانی ئیسلام، کە فەرمووی: (خوای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت) ئەمیش واتای شاهێدی دانە بە (لا إله إلا الله) کە یەکەم پایەی ئیسلامە، واتا: هیچ پەرستراوێک ڕاست وهەق نیە جگە لە الله، ودەبێت تەنها خودا بپەرسترێت بە بێ هیچ هاوبەش وشەریکێک. (ونوێژەکانت ئەنجام دەدەیت) واتا: پێنج نوێژە فەرزەکە ئەنجامدەدەیت کە خواى گەورە لەسەرتی نووسیوە و واجبی کردووە لە هەموو ڕۆژ وشەوێکدا، ولەو نوێژانەش نوێژی جومعەیە. (وفەریزەی زەکات دەدەیت) واتا: زەکاتی شەرعی دەدەیت بەو شێوەیەی کە خواى گەورە واجبی کردووە لەسەرت، ودەیبەخشی بەوانەى کە شایستەین. (وڕۆژی ڕەمەزان دەگریت) واتا: بەردەوام دەبیت لە پاراستنی ڕۆژووگرتنی مانگى ڕەمەزان لە کاتی خۆیدا. (پیاوەکە ووتی: سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی منی بە دەستە، هیچ شتێک بۆ سەر ئەمانە زیاد ناکەم): هیچ کردەوەیەک زیاد ناکەم بۆ سەر ئەو کردەوە فەرزانەی کە لە تۆوە بیستم لە پەرستنەکان، ولە ریوایەتەکەى (مسلم)دا: (ولا أنقص منه)، واته: (وهیچ شتێکیان لێ کەم ناکەمەوە). ( کاتێک دووربووەوە؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: (هەرکەسێک پێی خۆشە پیاوێک لە ئەهلی بەهەشت ببینێت با سەیری ئەو پیاوە بکات): با سەیری ئەم ئەعرابیە بکات، لە ئەهلی بەهەشتە ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر جێبەجێکردنی ئەو کردەوانەى فەرمانم پێکردووە؛ چونکە لە ریوایەتەکەی (مسلم) دا هاتووە کە فەرمووی: (إن تمسك بما أُمر به دخل الجنة)، واته: (ئەگەر دەستبگرێت بە جێبەجێکردنی ئەو کردەوانەى کە فەرمانی پێکراوە ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە). وئەم فەرموودەیە باسی حەجکردنی تێدا نیە هەرچەندە پایەی پێنجی ئیسلامە ولەوەیە ئەم ڕووداوە پێش فەرزکردنی حەج بێت. بە پوختی وکورتی ئەم فەرموودەیە ئاماژە بەوە دەکات ئەوەى فەرزەکانى سەرشانی جێبەجێ بکات لە پێنج نوێژەکە وڕۆژووی ڕەمەزان ودانى زەکات لە گەڵ دوورکەوتنەوە لە حەرامکراوەکان ئەوا شایستەی چوونە بەهەشت وڕزگاربوونە لە دۆزەخ.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر