عن عائشة رضي الله عنها أن رجلًا استأذن على النبي صلى الله عليه وسلم فقال: «ائْذَنُوا له، بئس أخو العَشِيرَةِ؟».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک ڕوخسەتی وەرگرت بۆ ئەوەى بێت بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش فەرمووی: «ڕوخسەتی پێبدەن، چەند برایەکی خراپە لە نێو هۆزەکەیدا !».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پیاوێک ڕوخسەتی وەرگرت بۆ ئەوەى بێت بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش فەرمووی: (ڕوخسەتی پێبدەن، چەند برایەکی خراپە لە نێو هۆزەکەیدا)، وکاتێک دانیشت پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە باشی مامەڵەی لەگەڵدا کرد، وکاتێک پیاوەکە ڕۆیشت، عائیشە پێی ووت: ئەی پێغەمبەری خودا، کاتێک پیاوەکەت بینی ئاوا وئاوات پێی ووت، وپاشان ڕوو خۆش بوویت لەگەڵیدا؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (يا عائشة، متى عَهِدْتِنِي فَحَّاشًا، إن شَرَّ الناس عند الله منزلة يوم القيامة من تركه الناس اتقاء شره) [رواه البخاري] واته: (ئەی عائیشە، کەی بینووتە کە من جنێو بدەم ! خراپترین خەڵکی لای خواى گەورە ئەو کەسەیە کە خەڵکی لێی دوور دەکەونەوە بۆ خۆپاراستن لە شەڕ وخراپەی)، ئەم پیاوە کەسێکی خراپەکار بوو بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسیکرد لە کاتی ئامادەنەبوونی چونکە شایستەیە کە باس بکرێت بۆیە فەرمووی خراپترینی نێو بنەماڵەکەیەتی بۆئەوەى خەڵکی لە شەڕی خۆیان بپارێزن، وپێی سەرسام نەبن، ئەگەر کەسێکت بینی خراپەکارە وخەڵکی تووشی سەرسامبوون کردووە بەهۆی قسەکانى پێویستە بزانی کە پیاوێکی خراپەکارە؛ بۆئەوەى خەڵک پێی هەڵنەخەڵەتێن، چەند کەس هەیە ئەگەر گوێت لە قسەکانى بێت تووشی سەرسوڕمانت دەکات وئەگەر لاشەی ببینیت بە لاتەوە جوانە بەڵام لەڕاستیدا هیچ خێرێکی تێدا نییە، بەڵام هۆکاری باشی مامەڵەکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرامبەر ئەو کەسە لە ڕوانگەى پاراستنی کۆمەڵگا وبەڕێوەبردنی کاروبارەکانى ژیانە، ئەمە سازش کردن ودەستبەردار بوون نییە لە واجبێک یان ئەنجامدانى حەرامکراوێک چونکە سازش کردن بۆ ئەنجامدانى حەرامکراوێک یان وازهێنان لە واجبێک؛ حەرامکراوە لە هەموو حاڵەتێکدا، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَدُّوا لَوْ تُدْهِنُ فَيُدْهِنُونَ} [القلم: 9] واته : {حەزیـان دەکرد کە تۆ نەرمی نیشان بدەیت، ئەوسا ئەوانیش نەرمی (بەرانبەرت) دەنوێنن}، بەڵام باش مامەڵەکردن لەگەڵ هەندێک کەس بۆ پاراستنی کۆمەڵگا وبەڕێوەبردنی کاروبارەکان بۆ بەرژەوەندیەک کە هیچ زیانێکی تێدا نەبێت؛ ئەوا ئەمە فەرمانپێکراوێکی شەرعیە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر