عن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما : أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «بلغوا عني ولو آية، وحدثوا عن بني إسرائيل ولا حرج، ومن كذب علي متعمدا فَلْيَتَبَوَّأْ مقعده من النار».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبدالله کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە منەوە بیگەنن ئەگەر ئایەتێکیش بێت، ولە بەنی ئیسرائیلەوە (نەوەکانى ئیسرائیلەوە) بگێڕنەوە بێ هیچ حەرەج وناڕەحەتیەک، وئەوەی درۆ بکات بە ناوی منەوە ئەوا با جێگایەک بۆ خۆی دابنێت لە ناو دۆزەخدا».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتای فەرموودەکە: میراتی ئەم زانستە لە قورئان وسونەت بگێڕنەوە وباسی بکەن بۆ خەڵکی، ئەگەر ئەو گێڕانەوەیەش شتێکی کەم بێت وەکو ئایەتێکی قورئان، بە مەرجێک ئەو کەسەی دەیگەیەنێت تێبگات وزانستی هەبێت سەبارەت بە ئەوەی کە باسیکردووە، فەرمانکردن بە گەیاندن واجبە ئەگەر پێویست بوو کە ئەنجامی بدات، ئەگەر پێویست نەبوو لە سەری وەکو ئەوەی لە شارێکدا چەند بانگخوازێک هەبوون کە خەڵکییان فێردەکرد وچاو ڕۆشنیان دەکردن سەبارەت بە ئاینەکەیان، ئەوا لەم حاڵەتەدا واجب نییە لە سەری کە بیگەیەنێت، بەڵکو موستەحەبە (سونەتە)، وهیچ ناڕەحەت وحەرەجیەک نییە لە سەرتان ئەگەر لە نەوەکانى ئیسرائیلەوە (بەنی ئیسرائیلەوە) بگێڕنەوە لەو بەسەرهاتە ڕاستانەی کە بەسەریاندا هاتووە، وەکو دابەزینی ئاگر لە ئاسمانەوە بۆ خواردنی قوربانیەکە و وەکو چیرۆکی خۆکوشتنیان وەکو تەوبەیەک لە پەرستنی مانگاکە، یان وردەکاری چیرۆکە باسکراوەکانی قورئان کە چەندین پەند وئامۆژگاریان تێدایە، وئەوەی درۆ بە ناوی پێغەمبەرەوە بکات -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا با جێگایەک وماڵێک بۆی خۆی دابنێت لە دۆزەخدا، چونکە درۆکردن بە ناوی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- وەکو درۆکردن نییە بە ناوی خەڵکی ترەوە، درۆکردن بە ناوی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- درۆ کردنەوە بە ناوی خودای گەورەوە، ودرۆکردنە بۆ ناوی شەریعەتەوە، چونکە ئەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی دەکات لە وەحی لە شەریعەتی خودایە، بۆیە سزاکەی توندترە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری الهولندية الغوجاراتية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. واجب بوونی گەیاندنی شەریعەتی خوای گەورە، ومرۆڤ پێویستە ئەوەی لەبەری کردووە وتێی گەیشتووە بیگەیەنێت ئەگەر شتێکی کەمیش بێت.
  2. واجب بوونی فێربوونی زانستی شەرعی بۆ ئەوەی بتوانێت شەریعەتەکەی خوای گەورە بگەیەنێت وئەمەش لە فەرزی کیفایەتە ئەگەر هەندێک لە مسوڵمانان ئەنجامیان دا ئەوا واجب بوونی ئەو کارە لە سەر ئەوانی تر لادەچێت، بەڵام ئەگەر کەس ئەنجامی نەدا ئەوا هەموو مسوڵمانان تاوانبار دەبن.
  3. دروستە قسە بکرێت سەبارەت بەو شتانەی کە بە سەر نەوەکانى ئیسرائیلدا ڕوویداوە بۆ ئەوەی پەند وئامۆژگارییان لێ وەربگیرێت، بەمەرجێک ئەو ڕووداوانە کە باسدەکرێن درۆ وهەڵبەستراو نەبن، وپێویستە لێکۆڵینەوە بکرێت سەبارەتیان بۆ ئەوەی ئەوەیان باسبکرێت کە ڕاستتر ونزیکترین لە شەریعەتی ئیسلامیەوە.
  4. حەرام بوونی درۆکردن بە ناو پێغەمبەرەوە -صلی الله علیه وسلم-، ئەمەش لە تاوانە گەورەکانە.
  5. ئامۆژگاری کردن بە ڕاستگۆیی لە قسەکردندا وئاگاداری لە کاتی گفتدا، بۆ ئەوەی تووشی درۆ نەبێت وبەتایبەتیش درۆکردن بە ناوی شەریعەتی خوای گەورە، وقسەکردن سەبارەت بە ئاینی ئیسلام پێویستی بە زانستی شەرعی وورد وڕاست هەیە.
زیاتر