1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. فەرموودە وزانستەكانی

فەرموودە هەرکەسێک فەرموودەیەک لە منەوە بگێڕێتەوە وپێی وا بێت کە ئەم فەرموودەیە درۆیە (هەڵبەستراوە)؛ ئەوا خۆی یەکێکە لە دوو درۆزنەکە

عَنْ سَمُرَةَ بْنِ جُنْدَبٍ وَالْمُغِيرَةِ بْنِ شُعْبَةَ رضي الله عنهما قَالَا: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَنْ حَدَّثَ عَنِّي بِحَدِيثٍ يُرَى أَنَّهُ كَذِبٌ، فَهُوَ أَحَدُ الْكَاذِبِينَ».

لە سەمورەی كوڕی جوندوب وموغیرەی كوڕی شوعبەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک فەرموودەیەک لە منەوە بگێڕێتەوە وپێی وا بێت کە ئەم فەرموودەیە درۆیە (هەڵبەستراوە)؛ ئەوا خۆی یەکێکە لە دوو درۆزنەکە».

(سەحیح - ڕاست) رواه مسلم في مقدمته صحيح مسلم

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت ئەو كەسەی فەرموودەیەك لە ئەوەوە دەگێڕێتەوە لەكاتێكدا دەزانێت یان گومانی وایە یان زۆرینەی گومانی وایە كە ئەم گێڕانەوەیە درۆیە بەناوی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەوا ئەم کەسە بەشداری ئەو كەسەیە كە ئەم درۆیەی لەسەرەتاوە هەڵبەستووە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. جەختکردنەوە لەسەر گەڕان بە دواى سەحیحی ودروستی ئەو فەرموودانەى لە پێغەمبەرەوە گێڕدراوەتەوە -صلى اللە علیە وسلم-، وجەختکردنەوە لەسەر دڵنیابوون لە دروستی وسەحیح بوونیان پێش ئەوەی دووبارە بگێڕدرێنەوە وبڵاو بكرێنەوە.
  2. سیفەتی درۆکردن دەدرێتە پاڵ ئەو کەسەى درۆکەى داهێناوە، وپاڵ ئەوەیشی گێڕاویەتیەوە وبڵاوی کردووەتەوە لە نێو خەڵکیدا.
  3. حەرامێتی گێڕانەوەی فەرموودەی (موضوع:داهێنراو) لەسەر ئەو كەسەی كە دەزانێت فەرموودەكە داهێنراوە، یان زۆرینەی گومانی وابێت كە داهێنراوە ؛ جگە لەو كەسەی تەنها بۆ ئاگادار كردنەوە لێی باسی دەكات.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

52 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
KY Кыргызча القيرقيزية
NE नेपाली النيبالية
LT Lietuvių الليتوانية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
TG тоҷикӣ الطاجيكية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
CS Čeština التشيكية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan الأذربيجانية
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية