لیستی فەرموودەکان

لە منەوە بیگەنن ئەگەر ئایەتێکیش بێت، ولە بەنی ئیسرائیلەوە بگێڕنەوە بێ هیچ حەرەج وناڕەحەتییەک، وئەوەی درۆ بکات بە ناوی منەوە ئەوا با جێگایەک بۆ خۆی دابنێت لە ناو دۆزەخدا
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
هەرشتێک پێغەمبەری خودا حەرامی کردبێت هەروەکو ئەوە وایە خواى گەورە حەرامی کردبێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
تەقواى خواى گەورە بکەن، وگوێڕایەڵ بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، وئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی بێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
هەرکەسێک فەرموودەیەک لە من بگێڕێتەوە وپێی وا بێت کە ئەم فەرموودەیە هەڵبەستراوە؛ ئەوا خۆی یەکێکە لە دوو درۆزنەکە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
هیچ شتێک مەنووسن لەوەى من فەرموومە، وهەرکەسێک شتێکی نووسیووە لەوەی من فەرموومە جگە لە قورئان؛ ئەوا با بیسڕێتەوە، وبە بێ هیچ حەرج وناڕەحەتیەک لە منەوە فەرموودە بگڕێنەوە، وهەرکەسێک بە ئەنقەست درۆ بە ناوی منەوە بکات؛ ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
?هەرکەسێک درۆ بەناوی منەوە بکات ؛ ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
?لە کۆتایی ئومەتەکەمدا خەڵکانێک دەبن شتانێک بۆ ئێوە دەگێڕێنەوە کە ئێوە وباوباپیرانتان نەتان بیستووە ؛ بۆیە ئاگاداریان بن
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
بنووسە، سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بەدەستە، تەنها هەق وڕاستی لێوە دەردەچێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ترسناکترین درۆ ئەوەیە: کەسێک بانگەشەی بوونی باوکێکی تر بکات جگە لە باوکی ڕاستەقینەى، یان بانگەشەی ئەوە بکات خەونێکی بینیووە لەکاتێکدا نەیبینی بێت، یان بەناوى پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- شتێک بڵێت لەکاتێکدا ئەو نەیفەرمووە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی