عَنْ أَبِي نَجِيحٍ العِرْبَاضِ بْنِ سَارِيَةَ رضي الله عنه قَالَ: وَعَظَنَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَوْعِظَةً وَجِلَتْ مِنْهَا القُلُوبُ، وَذَرَفَتْ مِنْهَا العُيُونُ، فَقُلْنَا: يَا رَسُولَ اللهِ! كَأَنَّهَا مَوْعِظَةُ مُوَدِّعٍ؛ فَأَوْصِنَا، قَالَ:
«أُوصِيكُمْ بِتَقْوَى اللَّهِ، وَالسَّمْعِ وَالطَّاعَةِ، وَإِنْ تَأَمَّرَ عَلَيْكُمْ عَبْدٌ، فَإِنَّهُ مَنْ يَعِشْ مِنْكُمْ بَعْدِي فَسَيَرَى اخْتِلَافًا كَثِيرًا، فَعَلَيْكُمْ بِسُنَّتِي وَسُنَّةِ الخُلَفَاءِ الرَّاشِدِينَ المَهْدِيينَ، عَضُّوا عَلَيْهَا بِالنَّوَاجِذِ، وَإِيَّاكُمْ وَمُحْدَثَاتِ الأُمُورِ؛ فَإِنَّ كُلَّ بِدْعَةٍ ضَلَالَةٌ».
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي] - [الأربعون النووية: 28]
المزيــد ...
لە ئەبی نەجیح عیرباز کوڕی ساریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگارییەكی کردین کە دڵەکانی دەلەرزاند، و چاوەکان فرمێسکیان لێ دەهات، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ! بە جۆرێک ئامۆژگاریت کردین وەک ئەوەی ئامۆژگاری كەسێك بێت ماڵئاوایی دەكات؛ بۆیە وەسییەتمان بۆ بكە، پێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی:
«وەسییەتان بۆ دەكەم بەوەی تەقوای خوا بکەن، و گوێڕایەڵ و فەرمانبەردار بن، با ئەو کەسەیش كە خۆی دەكات بە فەرمانبەردارتان بەندەیەک بێت، چونكە ئەوەی لە پاش من دەژێت ناكۆكییەكی زۆر دەبینێت، بۆیە لەو کاتەدا دەست بگرن بە سوننەت و ڕێبازی من، وسونەت وڕێبازی جێنشینە ڕاستڕەوە ڕێنموێنیكراوەكان، (ئەم ڕێباز و سوننەتە) بە ددانە خرێکانتان بگرن، و خۆتان بهدوور بگرن لە شتی داهێنراو و زیادە، چونکە بێگومان هەموو داهێنراوێک (بیدعەیەك لە ئاییندا) گومڕاییە».
[صەحیحە] - [رواه أبو داود والترمذي] - [الأربعون النووية - 28]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریەكی هاوەڵانی كرد کە دڵەکانى ترساند وچاوەکان فرمێسکیان کرد. ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا وەکو ئەوە وابێت ئامۆژگاری کەسێکە ماڵئاوایی بکات ؛ چونكە زۆر جەختی دەكردەوە لەسەر شتەكان لەم ئامۆژگاریەدا، وداوای وەسیەتیان لێكرد بۆئەوەی لەپاش ئەو دەستی پێوە بگرن، فەرمووی: وەسیەتتان دەكەم بە تەقوای خوای گەورە -عز وجل-، وئەمیش دێتە دی بە جێبەجێكردنی واجبەكان ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان، وگوێڕایەڵ بوون وجێبەجێكردنی فەرمانەکان ؛ واتا دەرهەق بە كاربەدەستەكان، ئەگەرچیش بەندەیەک ببێتە كاربەدەست یان خۆی بكات بە فەرمانڕەوا، واتا تەنانەت ئەگەر مرۆڤێك كە كەمترین پلەی هەیە لەلای خەڵكی بوو بە فەرمانڕەواتان ؛ ئەوا نابێت خۆتان بەگەورە بزانن لەئاستی ودەبێت گوێڕایەڵی بن، لەترسی نانەوەی فیتنە، وئەوەی بەژیاندا بمێنێت؛ ناكۆكی زۆر دەبینێـت، پاشان ڕێبازی ڕزگاربونی ڕوونكردەوە لەم فیتنە وناكۆكیانە، ئەویش بەدەستگرتنە بە سونەت وسونەتی خەلیفە ڕێنموێنیكراوەكان لەپاش ئەو، ئەبوبەكری سدیق، وعومەری كوڕی خەتاب، وعوسمانی كوڕی عەفان، وعەلی كوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوایان لێبێت-، وخۆگرتن بە سونەتەوە بە ددانە خرێكان ؛ ئەمیش بۆ جەختكردنەوەیە لەسەر دەستگرتن بە سونەت بە ئەوپەڕی توانا وجدی وپتەوی وچەسپاویەوە، وئاگاداری كردنەوە لە شتە داهێنراوەكان لەئایندا، چونكە هەموو داهێنراوێك لە ئایندا گومڕاییە.