+ -

عن عبدِ الله بن عمرو رضي الله عنهما قال:
كنتُ أكتبُ كلَّ شيءٍ أسمعُه من رسولِ الله صلَّى الله عليه وسلم أُريدُ حفْظَه، فنهتْني قريشٌ، وقالوا: أتكْتبُ كلَّ شيءٍ تَسمَعُه من رسول الله صلَّى الله عليه وسلم، ورسولُ الله صلَّى الله عليه وسلم بَشَرٌ يتكلَّمُ في الغضَبِ والرِّضا؟ فأمسَكتُ عن الكتاب، فذكرتُ ذلك لرسول الله صلَّى الله عليه وسلم، فأومأ بإصبَعِه إلى فيه، فقال: «اكتُبْ، فوالذي نفسي بيدِه، ما يَخرُجُ منه إلا حقٌّ».

[صحيح] - [رواه أبو داود] - [سنن أبي داود: 3646]
المزيــد ...

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
هەر شتێکم ببیستایە لە پێغەمبەری خوداوە دەمنووسیەوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ دەمویست لەبەری بکەم، قورەیش نەهیان لێکردم، ووتیان: ئایا هەموو شتێک دەنووسیت کە گوێت لێدەبێت لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- مرۆڤێکە قسە دەکات لەکاتی توڕەیی وڕازی بوونیدا؟ بۆیە منیش وازم لە نووسین هێنا، وئەمەم بۆ پێغەمبەری خودا باسکرد -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەویش ئاماژەى بۆ دەمی کرد وفەرمووی: «بنووسە، سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بەدەستە، تەنها هەق وڕاستی لێوە دەردەچێت».

[صەحیحە] - [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە] - [سنن أبي داود - 3646]

شیکردنەوە

عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هەر شتێکم ببیستایە لە پێغەمبەری خوداوە دەمنووسیەوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆئەوەی لەبەری بكەم، پیاوانێك لە قورەیش نەهیان لێکردم لەم كارە، ووتیان: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- مرۆڤە لەكاتی ڕازیبوون وتوڕەیی قسە دەكات، ولەوەیە هەڵە بكات، بۆیە منیش وازم لە نووسین هێنا.
قسەكەی ئەوانم بۆ پێغەمبەری خودا باسکرد -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش بە پەنجەى ئاماژەى بۆ دەمی کرد وفەرمووی: بنووسە، سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بەدەستە، تەنها هەق وڕاستی لێوە دەردەچێت لەهەموو حاڵەتێكدا ؛ لەكاتی ڕازیبوون وتوڕەییدا.
وخوای گەورە سەبارەت بە پێغەمبەرەكەی دەفەرموێت: ﴿وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى * إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى﴾ واتە: ﴿وە لە ھەوا وئارەزووە قسە ناکات * هەرچی دەیڵێت وەحی پەروەردگارە بۆی﴾ [النجم ٣-٤].

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەعسومە -پارێزراوە لە گوناهکردن وهەڵەکردن- لەوەى دەیگەیەنێت لە پەروەردگاریەوە -عز وجل-، لەکاتی ڕازی بوون وتەنانەت لەکاتى توڕەبوونیشدا.
  2. بەپەرۆشی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- لەسەر فێربوون وپاراستنی سونەت وبڵاوكردنەوەی.
  3. سوێندخواردن بەبێ ئەوەی داوای لێبكرێت سوێند بخوات ؛ ڕێگەپێدراوە، ئەگەر بۆ بەرژەوەندیەك بێت وەكو جەختكردنەوە لەسەر بابەتێك.
  4. نووسینەوەی زانست لە گرنگترین هۆكارەكانە بۆ پاراستنی.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی تورکی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی الولوف ئازەری ئۆكرانی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر