عن عَمْرُو بْنُ عَامِرٍ عَنْ ‌أَنَس بن مالك قَالَ:
كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَتَوَضَّأُ عِنْدَ كُلِّ صَلَاةٍ، قُلْتُ: كَيْفَ كُنْتُمْ تَصْنَعُونَ؟ قَالَ: يُجْزِئُ أَحَدَنَا الْوُضُوءُ مَا لَمْ يُحْدِثْ.

[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

لە عەمرو كوڕی عامر كە ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتی هەموو نوێژێکدا دەستنوێژی دەگرت. (عەمرو دەڵێت) ووتم: ئەی ئێوە چیتان دەکرد؟ (ئەنەس) ووتی: یەك دەستنوێژگرتن بەس (ڕەوا) بوو بۆ كەسێکمان ؛ ئەگەر دەستنوێژەکەى نەشکایە».

صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هەموو نوێژێكی فەرز دەستنوێژێكی نوێی دەگرت ئەگەرچیش دەستنوێژەكەی نەشكا بێت ؛ ئەمیش بۆ بەدەستهێنانی پاداشت وفەزڵ.
ئەنجامدانی زیاتر لە یەك نوێژ بە یەك دەستنوێژ ؛ ڕێگەپێدراوە بەمەرجێك دەستنوێژەكەی نەشكا بێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. زۆرینەی کردەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە دەستنوێژگرتن بۆ هەموو نوێژێک ؛ ئەمیش بۆ ئەنجامدانی چاكترین وكامڵترین.
  2. سونەتە -موستەحەبە- بۆ هەموو نوێژێک دەستنوێژ نوێ بکرێتەوە.
  3. ئەنجامدانی زیاتر لە یەک نوێژ بە یەک دەستنوێژ ؛ ڕێگەپێدراوە.
زیاتر