+ -

عَنِ ‌ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما قَالَ:
تَوَضَّأَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَرَّةً مَرَّةً.

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 157]
المزيــد ...

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت و(ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی) یەك جار شۆرد».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 157]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێجار ئەگەر دەستنوێژی بگرتایە ؛ ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی یەك جار دەشۆرد، یەك جار ڕووی دەشۆرد -ویەك جار ئاوی ڕادەدایە نێو دەمی ودەری دەكرد، ویەك جار ئاوی هەڵدەمژیە نێو لووتی وپەرشی دەكرد-، یەك جار دەست وپێیەكانی دەشۆرد، وشۆردنیان یەك جار واجبە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی تورکی بۆسنی سینهالی هیندی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی چیكی الموري مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی الولوف ئازەری ئۆكرانی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. شۆردنی ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن یەك جار ؛ واجبە، وزیاتر لە یەك جار ؛ سونەتە.
  2. هەندێجار شۆردنی ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن یەك جار ؛ ڕێگەپێدراوە.
  3. ئەوەی ڕێگەپێدراوە سەبارەت بە جارەكانی مەسحكردنی سەر ؛ بریتیە لە یەك جار.
زیاتر