+ -

عَنْ ‌عَبْدِ اللهِ بْنِ زَيْدٍ رضي الله عنه:
أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تَوَضَّأَ مَرَّتَيْنِ مَرَّتَيْنِ.

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 158]
المزيــد ...

لە عبداللە کوڕی زەیدەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت و(ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی) دوو جار شۆرد».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 158]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێجار ئەگەر دەستنوێژی بگرتایە ؛ ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی دوو جار دەشۆرد، دوو جار ڕووی دەشۆرد -ودوو جار ئاوی ڕادەدایە نێو دەمی ودەری دەكرد، ودوو جار ئاوی هەڵدەمژیە نێو لووتی وپەرشی دەكرد-، ودوو جار دەست وپێیەكانی دەشۆرد.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی تورکی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی الولوف ئازەری ئۆكرانی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. شۆردنی ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن یەك جار ؛ واجبە، وزیاتر لە یەك جار ؛ سونەتە.
  2. هەندێجار شۆردنی ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن دوو جار ؛ ڕێگەپێدراوە.
  3. ئەوەی ڕێگەپێدراوە سەبارەت بە جارەكانی مەسحكردنی سەر ؛ بریتیە لە یەك جار.
زیاتر