عن وَاثِلَةَ بن الأَسْقَعِ ـ رضي الله عنه ـ مرفوعاً: «إن من أعظم الفِرَى أن يَدَّعِيَ الرجلُ إلى غير أبيه، أو يُرِي عَيْنَهُ ما لم تَرَ، أو يقول على رسول الله صلى الله عليه وسلم ما لم يَقْلْ».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە واسیلەی کوڕی ئەسقەعەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ترسناکترین درۆ ئەوەیە: کەسێک بانگەشەی بوونی باوکێکی تر بکات جگە لە باوکی ڕاستەقینەى خۆی، یان بانگەشەی ئەوە بکات خەونێکی بینیووە لەکاتێکدا نەیبینی بێت، یان بەناوى پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- شتێک بڵێت لەکاتێکدا ئەو نەیفەرمووە».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لە ترسناکترین شێوازەکانى درۆکردن: کەسێک بانگەشەی بوونی باوکێکی تر بکات وخۆی بداتە پاڵی جگە لە باوکی ڕاستەقینەى خۆی، یان کەسێکی تر بانگەشەی ئەوە بکات کە ئەو کوڕی باوکێکی ترە جگە لە باوکی ڕاستەقینەى خۆی لەکاتێکدا دەزانێت ئەو بانگەشەیە ڕاست نییە؛ وئەمیش لەسەر ئەو بانگەشەیە ڕازی بێت، ئەمە یەکێکە لە ترسناکترین جۆرەکانى درۆکردن، وهەروەها یەکێکی تر لە گەورەترین درۆکان ئەوەیە کەسێک بانگەشەی ئەوە بکات لە خەوندا شتێکی بینیووە کەچی لەڕاستیدا هیچ شتێکی نەبینی بێت، وهەروەها لە ترسناکترین شێوازەکانى درۆکردن بریتیە لەوەى کەسێک قسەیەک یان کردەوەیەک یان ڕازی بوونێک لەسەر شتێک بەناوى پێغەمبەرەوە بڵێت -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو نەیفەرمووە وئەنجامی نەداوە وڕازی نەبووە لەسەر ئەو کردەوەیە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر