عن أبي هريرة رضي الله عنه : أن رجلًا أتى النبي صلى الله عليه وسلم يَتَقَاضَاهُ فَأغْلَظَ له، فَهَمَّ به أصحابه، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «دَعُوه، فإن لِصَاحب الحَقِّ مَقَالا» ثم قال: «أعْطُوهُ سِنًّا مِثْل سِنِّهِ» قالوا: يا رسول الله، لا نَجِدُ إلا أمْثَلَ مِنْ سِنِّهِ، قال: «أعْطُوه، فإن خَيْرَكم أحْسَنُكُم قَضَاء».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وداواى قەرزەکەى کرد بە شێوازێکی ناشیرین، هاوەڵان ویستیان ئازاری بدەن، بەڵام پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وازى لێبێنن، مافی خۆیەتی داوای بکات»، پاشان فەرمووی: «(وشترێکی) بێببەخشن با تەمەنی وەکو (وشترەکەى) خۆی بێت»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، وشتری بەتەمەنتری تێدایە، فەرمووی: «پێی ببەخشن، باشترینتان ئەوانەن کە بە جوانترین شێوە قەرزەکە دەدەنەوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پیاوێک قەرزی بە لای پێغەمبەرەوە بوو -صلى اللە علیە وسلم- وقەرزەکەش وشترێکی بچووک بوو لە تەمەندا، پیاوەکە هات بە شێوازێکی ڕەق وناشیرین داواى قەرزەکەى کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وهاوەڵان ویستیان لێی بدەن بەهۆی ئەم شێوازە ناشیرینە وبەد ڕەفتاریە لەگەڵ پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم-، بەڵام پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: وازی لێبهێنن هەرچیەک دەڵێت با بیڵێت وئازاری مەدەن؛ چونکە خاوەن ماف مافی خۆیەتی کە داواى قەرزەکەى لە بەرامبەر بکات، بەڵام لەگەڵ ڕەچاوکردنی ڕەفتار وشێوازى گونجاو بۆ داواکردن، بەڵام جوێندان وئازارگەیاندن لە ڕەوشتی مسوڵمانان نییە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى بە هەندێک لە هاوەڵان کرد کە وشترێکی پێبدەن کە تەمەنی وەکو وشترەکەى خۆی بێت. ئەوانیش ووتیان: ئەو وشترانەى هەیە تەمەنیان گەورەترە لە وشترەکەى خۆی، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: وشترێکی پێبدەن تەمەنی لە وشترەکەى خۆی گەورەتر بێت؛ چونکە باشترینتان ئەوانەن بە جوانترین شێوە مامەڵە لەگەڵ خەڵکیدا دەکەن، وئەوانەى زۆرترین پاداشتیان هەیە ئەوانەن قەرزەکان یان هەر ئەرک ومافێکى تری سەرشانیان بێت بە جوانترین شێوە دەیدەنەوە وجێبەجێ دەکەن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان