عن أبي هريرة رضي الله عنه قال:
كان رسولُ الله صلى الله عليه وسلم إذا عَطَس وضَعَ يَدَه -أو ثوبَهُ- على فيهِ، وخَفَضَ -أو غضَّ- بها صوتَهُ.

[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي وأحمد] - [سنن أبي داود: 5029]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر بپژمیایە؛ دەستی -یان جلەکەی- لە سەر دەمی دادەنا، وبە هۆیەوە دەنگی نزم دەکردەوە».

[صەحیحە] - [رواه أبو داود والترمذي وأحمد] - [سنن أبي داود - 5029]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بپژمیایە:
یەكەم: دەستی یان جلەكانی لەسەر دەمی دادەنا ؛ بۆئەوەی لە دەمی یان لە لوتیەوە شتێك دەرنەچێت كە ئازاری كەسی دانیشتوو بدات.
دووەم: دەنگی نزم دەكردەوە وبەرزی نەدەكردەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەى سوننەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتى پژمیندا وشوێنکەوتنی ئەو لەم بابەتەدا.
  2. سونەتە -موستەحەبە- پارچە قوماشێک یان هەرشتێکی پاک لەسەر دەم ولووتی دابنێت لە کاتی پژمیندا ؛ بۆئەوەى شتێکی لێوە دەرنەچێت کە ئازاری ئەو کەسانە بدات کە لە نزیکی دانیشتوون.
  3. نزمکردنەوەى دەنگ لە کاتی پژمیندا داواکراوە، وئەمیش ئەوپەڕی ئەدەبە ولە ڕەوشتە جوانەکانە.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (52)
زیاتر