+ -

عن عائشة رضي الله عنها قالت: (كان النبي صلى الله عليه وسلم إذا اغْتَسَلَ من الجَنَابَة غَسَل يديه، ثُمَّ تَوَضَّأ وُضُوءَه للصَّلاة، ثمَّ اغْتَسَل، ثُمَّ يُخَلِّلُ بِيَدَيه شعره، حتى إِذَا ظَنَّ أنَّه قد أَرْوَى بَشَرَتَهُ، أَفَاض عليه الماء ثَلاثَ مرَّات، ثمَّ غَسَل سائر جسده. وكانت تقول: كُنت أغتسِل أنا ورسول الله صلى الله عليه وسلم من إِنَاء واحِد، نَغْتَرِف مِنه جَمِيعًا).
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر خۆی بشۆردایە بە هۆی لەشگران بوونیەوە (غوسڵی بکردایە)، سەرەتا دەستی دەشۆرد پاشا دەستنوێژی دەکرد وەکو شێوازی دەستنوێژگرتن بۆ نوێژ پاشان خۆی دەشۆرد (غوسڵی دەکرد)، پاشان پەنجە تەڕەکانی دەهێنا بە ناو قژیدا، هەتا دڵنیا دەبوو کە پێستی هەمووی تەڕ بووە، سێ جار ئاوی دەکرد بە سەریدا (قژیدا)، پاشان هەموو لاشەی دەشۆرد، وعائیشە دەیووت: من وپێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشت خۆمان دەشۆرد، هەردووکمان ئاومان لێی دەردەهێنا».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی خۆشۆردنی (غوسڵی) پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەکات کاتێک بیویستایە خۆی بشوات لە پاش لەشگرانی، سەرەتا دەستەکانی دەشۆرد بۆ ئەوەی پاک بن کاتێک دەیەوێت ئاو بهێنێت، وپاش ئەوە دەستنوێژی دەگرت وەکو دەستنوێژگرتنی بۆ نوێژکردن، چونکە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- مووی زۆر بوو (ڕیشی وقژی)؛ دەستی تەڕ دەکرد ودەیهێنایە نێو مووەکانی هەتا دڵنیا دەبوو کە هەموو مووەکانی تەڕ کردووە وئاو گەیشتووە بە پێستی ژێرەوەی مووەکانی قژ وڕیشی، پاش ئەمە سێجار ئاوی دەکرد بە سەریدا وپاشان هەموو لاشەی دەشۆرد. لەگەڵ ئەم غوسڵە تەواو وکامڵەش؛ ئەوا تەنها یەک سەتڵ (تەشت) ئاو بەس بوو بۆ ئەوەی خۆی وعائیشە ئاوی لێ دەربهێنن بۆ خۆشۆردن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی داری سۆماڵی كينيارواندی چیكی مالاگاشی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان