عن حمران مولى عثمان أنَّه رأى عثمان دعا بوَضُوء، فأفرَغ على يَدَيه مِن إنائه، فغَسَلهُما ثلاثَ مرَّات، ثمَّ أدخل يَمينَه في الوَضُوء، ثمَّ تَمضمَض واستَنشَق واستَنثَر، ثُمَّ غَسل وَجهه ثَلاثًا، ويديه إلى المرفقين ثلاثا، ثم مسح برأسه، ثمَّ غَسل كِلتا رجليه ثلاثًا، ثمَّ قال: رأيتُ النَّبِي صلى الله عليه وسلم يتوضَّأ نحو وُضوئي هذا، وقال: (من توضَّأ نحو وُضوئي هذا، ثمَّ صلَّى ركعتين، لا يحدِّث فِيهما نفسه غُفِر له ما تقدَّم من ذنبه).
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە حومران خزمەتکاری عوسمانەوە دەڵێت: عوسمانم بینی داوای ئاوی کرد بۆ ئەوەی دەستنوێژ بگرێت، لە تەشتەکەوە ئاوی کردە سەر دەستی وسێ جار شۆردی، پاشان بە دەستی ڕاستی ئاوی دەرهێنا وڕایدایە ناو دەمیەوە ودەری کرد (تمضمض) وپاشان خستیە ناو لوتی (استنشق) و دەری کرد -فنی کرد- (استنثر)، پاشان سێ جار دەموچاوی شۆرد، وهەردوو دەستی شۆرد هەتاوەکو ئانیشکەکانی (ئانیشکەکانیشی شۆرد)، پاشان دەستی تەڕکرد ومەسحی کردە سەریدا (هەردوو گوێشی پاککردەوە بە هەردوو دەستی بەو ئاوەی کە مەسحی سەری پێکرد هەروەکو لە فەرموودەدی تردا هاتووە) وپاشان هەردوو پێیەکانی شۆرد، پاشان ووتی: پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیەی من ئەنجامم دا دەستنوێژی دەگرت وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «من توضَّأ نحو وُضوئي هذا, ثمَّ صلَّى ركعتين, لا يحدِّث فِيهما نفسه غُفِر له ما تقدَّم من ذنبه». واتە: «هەرکەسێک دەستنوێژ بگرێت بەم شێوەیەی کە من دەستنوێژم گرتووە، پاشان دوو ڕکات نوێژ بکات بە بێ ئەوەی بیری بڕوات بۆ شتێکی تر کە پەیوەندی بە نوێژەکە نەبێت، ئەوا لێخۆشبوونی بۆ هەیە لە هەموو تاوانەکانی پێشووتر».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودە مەزنە سیفەتی تەواوەتی دەستنوێژگرتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ی تێدایە، عوسمان -ڕەزای خوای لێبێت- بەهۆی جوانی تێگەیشتنی سیفەتی دەستنوێژگرتنی پێغەمبەری فێرکردن -صلى اللە علیە وسلم- بە شێوەیەکی کرداری، هەتاوەکو ئاسانتر بێت بۆ تێگەیشتن، بانگی کرد کە تەشتێک (دۆلکەیەک) ئاوی بۆ بهێندرێت، بۆ ئەوەی ئاوەکە بە پاکی ڕابگرێت دەستی نەکردە ناو تەشتەکەوە، بەڵکو سێ جار ئاوی کردە سەر دەستیدا بۆ ئەوەی پاکی بکاتەوە، پاشان دەستی ڕاستی کردە ناو تەشتەکەوە وئاوی دەکرد بە دەستی وکردیە ناو دەمیەوە وڕایدا لە ناو دەمی وئەملاوی ئەولای پێکرد (مضمضەی کرد) وئاوەکەی دەرکرد، وپاشان ئاوی کردە ناو لووتی بۆ ئەوەی پاشەڕۆکان دەربکات وئاوەکەی دەرهێنا (استنشاق و استنثار)ی کرد ، ودەموچاوی سێ جار شۆرد، وهەردوو دەستی هەتاوەکو ئانیشکی شۆرد (ئانیشکەکانیشی شۆرد)، پاشان دەستی تەڕکرد ومەسحی کردە سەریدا (وگوێکانیشی پاککردەوە بە هەردوو دەستی بەو ئاوەی مەسحی سەری پێکرد وەکو لە فەرموودەی تردا هاتووە)، پاشان پێیەکانی هەتاوەکو قاپەڕەکانی -گوێزنگەکانی- شۆرد سێ جار (واتە قاپەڕەقەکانیشی شۆرد)، پاشان کە تەواو بوو -ڕەزای خوای لێبێت- لەم جێبەجێکردن ودەستنوێژە تەواوە پێیانی ڕاگەیاند کە ئەو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ی بینیوە بەم شێوەیە دەستنوێژی گرتووە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرمووە: کە ئەو کەسەی بەم شێوەیەی ئەو دەستنوێژ بگرێت، ودوو ڕکات نوێژ بکات بە خشوعیەوە کە دڵی ئامادە بێت لە ناو نوێژەکەدا وبیری لای نوێژەکە بێت کە لە بەرامبەر خوای گەورە ڕاوەستاوە، ئەوا خوای گەورە بە فەزڵی خۆی پاداشتی دەداتەوە لە سەر ئەم دەستنوێژە تەواوە وئەم نوێژە دڵسۆزانە بە لێخۆشبوونی لە هەموو تاوانەکان کە لە ڕابردوودا ئەنجامی داوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری الهولندية الغوجاراتية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپلەپایەی پێشەوای ئیمانداران عوسمان -رەزای خوای لێبێت-، وسووربونی لە سەر بڵاوکردنەوەی زانست وسونەت.
  2. فێرکردن بە کرداری چونکە تێگەیشتنی ئاسانترە وبە دیقەتترە.
  3. موستەحەبە (سونەتە) هەردوو دەست بشۆردرێت پێش ئەوی بخرێنە ناو جامەکەوە لە سەرەتای دەستنوێژدا، ئەگەر لە خەویش هەڵنەستا بوو، بەڵام ئەگەر تازە لە خەو هەستا بوو ئەوا واجبە کە هەردوو دەستی بشوات پێش ئەوەی بیخاتە ناو تەشتەکەوە (یان هەرشتێکی تر کە ئاوی لێوە دەردەهێنێت).
  4. ئەوەی پەرستن بکات بۆ خوای گەورە، لە گەڵ ئەوەشدا مەبەستی فێرکردنی خەڵکی بێت ئەوا ئەمە لە ئیخلاص ودڵسۆزی بۆ خوای گەورە کەم ناکاتەوە.
  5. پێویستە کەسی فێرکار ومامۆستا نزیکترین وئاسانترین ڕێگا بگرێتە بەر بۆ فێرکردن کە ببێتە هۆی تێگەیشتن وجێگیر بوونی زانست لە دڵ ومێشکدا.
  6. پێویستە ئەو کەسەی دەچێتە ناو پەرستنێک لە پەرستنەکان پێش ئەوەی ئەو باسانە لە بیر خۆی بباتەوە کە پەیوەندی بە دونیاوە هەیە، وجیهاد وکۆششی نەفسی خۆی بکات لەم کارەدا، چونکە ئەم باسانە لە ناو نوێژدا ئامادە دەبن کە مرۆڤ خەریک وسەرقاڵ دەکات لە نوێژەکەی.
  7. موستەحەبە وسونەتە کە بە ڕاست دەستپێبکرێت لە کاتی دەستنوێژگرتن وشۆردنی ئەندامەکاندا.
  8. ڕیزبەندی کردن: 1/(التمضمض) ئاو ڕدانە دەم وئەملاوئەولا پێکردنی ئاوەکە بۆ ئەوەی پاشماوەکانی دەم بێتە دەرەوە. 2/(الاستنشاق) وئاو ڕادانە نێو لووت وهەڵمژینی بۆ ئەوەی پیسیەکان بێتە دەرەوە. 3/(الاستنثار) هێنانە دەرەوە ئاوی نێو لووت بە هەردوو پەنجەی دەست -فنکردن-.
  9. شۆردنی دەموچاو (ڕوو) سێ جار.
  10. مەسحکردنی (دەست پیاداهێنانی) سەر(قژ) یەکجار.
  11. شۆردنی پێیەکان لە گەڵ گوێزنگ (قاپەڕەقە) سێ جار.
  12. واجبە ڕیزبەندی بکرێت لە دەستنوێژگرتندا، چونکە خوای گەورە فەرمانی کردووە بە مەسح کردنی سەر وکردوویەتیە نێوان شۆردنی پێیەکان وئەندامەکانی تر کە ئەمەش بەڵگەیە کە ڕیزبەندی کردن واجبە.
  13. ئەمە شێوازی تەواو ودروستی دەستنوێژگرتنی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.
  14. ڕێگەپێدان بە نوێژکردن لە پاش دەستنوێژ.
  15. هۆکاری کامڵی وتەواوی نوێژ ئەوەیە کە دڵ ئامادە بێت لە بەرامبەر خوای گەورە وهاندانی تێدایە بۆ دڵسۆزی (ئیخلاص)، وئاگادار کردنەوەی تێدایە لە قبوڵ نەبوونی نوێژ ئەگەر دڵ سەرقاڵ بوو بە کاروباری دنیاوە، وئەوەی باسی دونیا هاتە نێو دڵیەوە لە کاتی نوێژدا ونەیهێڵێت وپاڵی پێوە بنێت ئەوا ئەم کەسە پاداشتی بۆ هەیە.
  16. شۆردنی پێیەکان لە گەڵ گوێزنگ (قاپەڕەقە) سێ جار.
  17. ئەو پاداشتەی باسکراوە لە فەرموودەکەدا پەیوەستە بە کۆی هەردوو کردەوەکە، ئەوانیش: دەستنوێژگرتن بەو سیفەت وشێوەیەی کە باسکراوە، ودوو ڕکات نوێژکردن بەو سیفەتەی کە باسکراوە.
  18. دەستنوێژگرتن وپاشان دوو ڕکات نوێژکردن بە خشوعەوە پاداشتەکەی بریتیە لە لێخۆشبوونی خوای گەورە لە تاوانەکان.
زیاتر