عن أبي ذر رضي الله عنه قال: قال لي رسول الله صلى الله عليه وسلم «يَا أَبَا ذَرٍّ، إِنِّي أَرَاكَ ضَعِيفًا، وَإِنِّي أُحِبُّ لَكَ مَا أُحِبُّ لِنَفْسِي، لاَ تَأَمَّرَنَّ عَلَى اثْنَينِ، وَلاَ تَوَلَّيَنَّ مَالَ يَتِيمٍ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی زەروە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «ئەی ئەبا زەر، دەبینم کە تۆ لاوازیت، ومن ئەوەى بۆ خۆم پێمخۆشە؛ بۆ تۆیش پێمخۆشە، مەبە بە فەرماندەر بەسەر دوو کەسەوە، ومەبە بە بەرپرسیار لەسەر ماڵی هەتیو».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەبو زەر -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرمووە: (دەبینم کە تۆ لاوازیت، ومن ئەوەى بۆ خۆم پێمخۆشە؛ بۆ تۆیش پێمخۆشە، مەبە بە فەرماندەر بەسەر دوو کەسەوە، ومەبە بە بەرپرسیار لەسەر ماڵی هەتیو)، ئەم چوار ڕستەیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەبی زەری ڕوونکردەوە: پێی فەرموو: (دەبینم کە تۆ لاوازیت): ئەمەش وەسفێکە بە گوێرەی واقیع وڕاستیە و وەکو ئامۆگاری دەووترێت نەک بۆ شکاندنەوە وبۆیە هیچ شتێکی تێدا نییە ئەگەر کەسێک بە مرۆڤێک بڵێت: ئەمە وئەوەت تێدایە، بەڵام مەبەستی شکاندنەوە وعەیبدارکردنی نەبێت ولە پێشی خەڵکی نەبێت. وفەرمووی: (ومن ئەوەى بۆ خۆم پێمخۆشە؛ بۆ تۆیش پێمخۆشە): وئەمیش لە نیشانەى ڕەوشت جوانی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- چونکە ڕستەی یەکەم هەندێک بریندارکردنی تێدا بوو، وماناى ئەم ڕستەیە ئەوەیە: من بۆیە ئەم قسەیەم کرد ئەوەى بۆ خۆم پێمخۆشە؛ بۆ تۆیش پێمخۆشە. پاشان فەرمووی: (مەبە بە فەرماندەر بەسەر دوو کەسەوە): واتا مەبە بە پێشەوا بەسەر تەنانەت ئەگەر دوو کەسیش بێت، واتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێکردووە لەوەى کە ببێتە فەرماندەر؛ چونکە لاوازە وفەرمانڕەوایەتی پێویستی بە کەسی بەهێز وسپاردە پارێزە وتەنها سپاردە پاراستن بەس نییە بەڵکو پێویستە هێزیش هەبێت بۆ ئەوەى دەسەڵات وتواناى هەبێت و وشەکانى جێبەجێ ببێت، وئەگەر قسە بکات قسەکانى جێبەجێ بکات ولاواز نەبێت بەرامبەر خەڵکی، چونکە ئەگەر خەڵکی کەسێک لاواز بێت بە لایانەوە وەکو پێویست ڕێزی لێناگرن ودەستدرێژی دەکەنە سەر بە تایبەت ئەگەر لە دەسەڵاتیش بێت، بەڵام ئەگەر بەهێز بێت ئەوا سنوورەکانى خواى گەورە تێناپەڕێنێت، وکەمتەرخەمی ناکات لە دەسەڵاتێک کە خودا پێی بەخشیووە بەڕاستی ئەمە پێشەوای ڕاستەقینەیە. ودوای ئەمە پێی فەرموو: (ومەبە بە بەرپرسیار لەسەر ماڵی هەتیو): واتا خۆت مەکە بە بەرپرسیار لەسەر ماڵ وسامانى کەسی هەتیو وجێی بهێڵە بۆ کەسێکی تر بۆ ئەوەى سەرپەرشتیاریان بکات، وهەتیو ئەو کەسەیە کە باوکی مردووە پێش ئەوەى باڵغ ببێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لە ئەبی زەر کرد کە سەرپەرشتیاری پارە وسامانى هەتیو بکات؛ چونکە ماڵی هەتیو پێویستی بە گرنگیدان وچاودێری کردنە، وئەبو زەر لاوازە ناتوانێت ئەم سەرپەرشتیارییە جێبەجێ بکات و وەکو پێویست مافى خۆی پێبدات، وئەم فەرموودەیە بەکەمدانانى ئەبو زەر نییە چونکە خۆی دەیگیڕێتەوە چۆن کەسێک شتێک دەگێڕێتەوە کە بەکەمدانانى خۆی تێدا باسکرا بێت! وهەروەها ئەبو زەر فەرمانى بە چاکە دەکرد ونەهی لە خراپە دەکرد وکەسێکی زاهید و لە خودا ترس بوو ئەمانەش هەمووی نیشانی بەهێزین لە ئیمانداردا، بەڵام لە بابەتێکی دیاریکراودا لاواز بوو ئەویش بابەتی فەرمانڕەوایی وگرتنە ئەستۆی بەرپرسیارێتی ودەسەڵاتە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر