عَنْ أَبِي بَكْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«لَنْ يُفْلِحَ قَوْمٌ وَلَّوْا أَمْرَهُمُ امْرَأَةً».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو:
«خەڵکانێک ئافرەت بکەن بە فەرمانڕەوا لەسەر کاروباریان هەرگیز سەرکەوتوو نابن».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري) ڕیوایەتی كردووە صحيح البخاري - 4425

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوونی کردەوە کە هیچ گەلێک ناگەن بە ئەو ئامانجەی كە هەوڵی بۆ دەدەن و سەرناكەون؛ ئەگەر ئافرەتێك بکەن بە سەرکردەی خۆیان لە بوارەکانی دادوەری یان فەرمانڕەوایی گشتی یان وەزارەتیدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پۆستی فەرمانڕەوایەتی و دادوەری لە نێوان خەڵکیدا نابێت بدرێت بە ئافرەتان، و هاوشێوەی ئەم جۆرانە لە پۆست و بەرپرسیارێتییە گشتییەکان، بەڵام بۆ کاروباری تایبەت وەک سەرپەرشتی کردنی وەقفێک یان هەتیوان یان بەڕێوەبردنی قوتابخانەیەک و شتی لەو جۆرە، دروستە و ئاساییە.
  2. ڕوونکردنەوەى كەموكورتی ولاوازی ئافرەت لە تێگەیشتن ودرک کردن وئەقڵیدا، ونابێت هاوبەشی پیاوان بێت لە فەرمانڕەوا وبەڕێوەبردنە گشتیەکان، وئەگەر بکرێتە دەسەڵاتدار لە پلەى باڵا ئەمە دەبێتە هۆی سەرنەکەوتن وشکست.
  3. الله ئافرەتی دروست کردووە، و سروشتێکی پێ بەخشیووە کە جیاوازە لە سروشتی پیاو، بۆیە هەندێک کار هەن کە گونجاو نیە ئافرەت ئەنجامیان بدات؛ بە لەبەرچاوگرتنی سروشتە تایبەتەکەی، و بە هەمان شێوە هەندێک کاریش هەن کە گونجاو نیە پیاو ئەنجامیان بدات؛ بە لەبەرچاوگرتنی سروشتە تایبەتەکەی.
  4. سەركەوتنی نكۆڵیلێكراو: بریتییە لەو سەرکەوتنەی كە لە زمانی شەریعەتدا باسکراوە، کە بەدەستهێنانی خێری دونیا و دواڕۆژە، گەشەسەندنی دەسەڵات و موڵک مانای ئەوە نییە کە خوای گەورە لە ئەو گەلە ڕازییە، هەرکەسێک گوێڕایەڵی الله نەبێت؛ ئەوا لە سەرکەوتووان نییە، تەنانەت ئەگەرچیش لە ڕواڵەتی کاروباری دونیایدا لە باشترین حاڵدا بێت.
  5. ئەم فەرموودەیە بەكەمدانان و سووکایەتی تێدا نییە بە ئافرەت، بەڵکو ئاڕاستەکردنی توانا و لێهاتووییەتی بە شێوەیەکی دروست و گونجاو بۆ ئافرەت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

31 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TH ไทย التايلندية
AS অসমীয়া الأسامية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
HU Magyar المجرية
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية