+ -

عن أبي مريم الأزْدي، قال: دخلتُ على معاوية فقال: ما أنْعَمَنا بك أبا فلان -وهي كلمة تقولها العرب- فقلتُ: حديثًا سمعتُه أُخبرُك به، سمعتُ رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «مَنْ ولَّاهُ الله عز وجل شيئًا مِنْ أَمْر المسلمين فاحْتَجَبَ دُونَ حاجَتِهم وخَلَّتِهِم وفقرهم، احْتَجَبَ الله عنه دون حاجَتِه وخَلَّتِهِ وفقره» قال: فَجَعَل رجلًا على حَوائِج الناس.
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی مەریەمی ئەزدیەوە دەڵێت: چوومە ژوورەوە بۆ لای موعاویە ووتی: چەند خۆش بوو سەردانی ئێمەت کرد ئەی ئەبو فڵان، ووتم: فەرموودەیەکت پێدەڵێم کە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- بیستوومە، دەفەرموێت: «هەرکەسێک خواى گەورە بیکات بە بەرپرسیار لەسەر شتێک لە کاروباری مسوڵمانان، خۆی لێیان دوور بکاتەوە؛ پێویستیەکانیان جێبەجێ نەکات، ونەداری وهەژاریان لەسەر لا نەبات، خواى گەورە لە خۆی دووری دەکاتەوە؛ پێویستیەکانى جێبەجێ ناکات، ونەداری وهەژاربوونی لەسەر لانادات»، دەڵێت: «پیاوێکی دەستنیشانکرد بۆئەوەى پێداویستی خەڵکی جێبەجێ بکات».
[صەحیحە] - [تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

شیکردنەوە

ئەبی مەریەمی ئەزدی باسی ئەوە دەکات کە ڕۆژێکیان چووە ژوورەوە بۆ لای موعاویە -ڕەزاى خواى لێبێت-، موعاویە دڵخۆش بوو بە سەردانەکەى وپێشوازی لێیکرد، ئەبو مەریەم فەرموودەیەکی بۆی باسکرد کە لە پێغەمبەرەوە بیستوویەتی -صلى اللە علیە وسلم-، وتێیدا هاتووە: هەرکەسێک خواى گەورە بیکات بە بەرپرسیار لەسەر شتێک لە کاروباری مسوڵمانان، وفەرمانڕەوایەتی لە ژێر دەستی ئەودا بێت وخۆی لێیان دوور بکاتەوە؛ ئەوەى ئەرکە لەسەری لە مافەکان جێبەجێی نەکات لەو شتانەى خواى گەورە واجبی کردووە، ودەرگایان لەسەر دابخات ونەتوانن پێی بگەن، ئەوا خواى گەورە ئەو کاربەدەستە لە خۆی دووری دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ ئەمیش وەکو سزایەک بەرامبەر ئەوەی کردوویەتی لە دونیادا بەرامبەر خەڵکی، وئەگەر خواى گەورە پێویستیەکانى جێبەجێ ناکات؛ فەزڵ وڕەحمەتی خۆی پێنابەخشێت، وکاتێک موعاویە -ڕەزاى خواى لێبێت- ئەم فەرموودەیەی بیست؛ پیاوێکی دەستنیشانکرد بۆئەوەى پێشوازی لە خەڵکی بکات وپرسیار بکات سەبارەت پێداویستیەکانیان، وپاشان بەرزی بکاتەوە بۆ لای موعاویە -ڕەزاى خواى لێبێت-کاتێک ئەمیری ئیمانداران بوو.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی فەڕەنسی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر