عن أبي هريرة رضي الله عنه قال:
لَعَنَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الرَّاشِيَ وَالْمُرْتَشِيَ فِي الْحُكْمِ.

[صحيح] - [رواه الترمذي وأحمد] - [سنن الترمذي: 1336]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە بەرتیلدەر و بەرتیلخۆر (كە بەرتیل وەردەگرێت بۆ گۆڕینی) حوكم وبڕیار».

[صەحیحە] - [رواه الترمذي وأحمد] - [سنن الترمذي - 1336]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای كردووە بەدوورخستنەوە لەڕەحمەتی خوای گەورە لەسەر ئەوەی بەرتیل دەدات و لەسەر ئەوەی بەرتیل وەردەگرێت.
لە خراپترین جۆرەكانی بەرتیلدان ئەوەیە كە دەدرێت بە دادوەران بۆئەوەی حوكم وبڕیار بگۆڕن بەناهەق؛ بۆئەوەی بەرتیلدەر بەئامانجی بگات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بەرتیلدان، و وەرگرتنی، وناوەند بوون لە نێوان هەردوو لایەنەکە، ویارمەتیدان لە سەر پێدان و وەرگرتنی ؛ هەموو ئەمانە حەرامن، چونکە هەمووی یارمەتیدانە لەسەر کارێکی پوچەڵ.
  2. بەرتیل لە تاوانە گەورەکانە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەت ولەعنەتی کردووە لەو کەسەی وەری دەگرێت و لەو کەسەی دەیدات.
  3. بەرتیل لە بابەتی دادوەری وحوکمدان ؛ تاوانەکەی گەورەترە وترسناكترە، چونکە ستەمە وحوکم کردنە بە جگە لەوەی کە خودا دایبەزاندووە (حوکم کردن بە جگە لە قورئان وسونەت).
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (59)