عَنْ أَبِي رُقَيَّةَ تَمِيمِ بْنِ أَوْسٍ الدَّارِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«الدِّينُ النَّصِيحَةُ» قُلْنَا: لِمَنْ؟ قَالَ: «لِلهِ وَلِكِتَابِهِ وَلِرَسُولِهِ وَلِأَئِمَّةِ الْمُسْلِمِينَ وَعَامَّتِهِمْ».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [الأربعون النووية: 7]
المزيــد ...
لە ئەبی روقەیە تەمیم كوڕی ئەوسی دارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت:
« ئاین ئامۆژگارییە»، (تەمیم) دەڵێت: ووتمان: بۆ کێ؟ (واتا ئاین ئامۆژگارییە بۆ کێ؟)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بۆ خودا، وبۆ کتێبەکەی، وبۆ پێغەمبەرەکەی، وبۆ پێشەوای مسوڵمانان وتێکڕای مسوڵمانان».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [الأربعون النووية - 7]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە ئاین لەسەر ئخڵاس ودڵسۆزی وڕاستگۆیی دامەزراوە، بۆئەوەى بەندە ئەوەى واجبە لەسەری جێبەجێی بکات بەتەواوی، وبەبێ فێڵ وکەموکورتی. بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووترا: ئامۆژگاری دەبێت بۆ کێ بێت؟ فەرمووی: یەکەم: ئامۆژگاری بۆ خوداى گەورە -سبحانه وتعالى- : بە دڵسۆزبوون لە کردەوەدا بۆ ئەو زاتە مەزنە، وهاوبەش بڕیار نەدان بۆی لە هیچ کردەوە وپەرستنێکدا، وباوەڕمان بە تاکبوونی خودا هەبێت لە پەروەدگارێتی وخودایەتی -پەرستراوێتی- وناو وسیفەتەکانى، و بەمەزندانانى فەرمانەکانى، وبانگەوازى کردن بۆ باوەڕهێنان پێی. دووەم: ئامۆژگاری بۆ کتێبەکەى واتا قورئانی پیرۆز: باوەڕمان وابێت قسەی خودایە، وکۆتا کتێبی ئاسمانیە، وهەڵوەشێنەرەوەى هەموو شەریعەتەکانى پێشووە، و بەمەزنی دابنێین، وبیخوێنینەوە بەو شێوەى هاتووە، وکردەوە بکەین بەوەى ڕوونە تێیدا، وملکەچ بین لەوەیاندا کە ڕوون نیە، وبەرگری لێبکەین کاتێک گومڕاکان بەئارەزووی خۆیان لێکدانەوەی هەڵەی بۆ دەکەن، وپەند لە ئامۆژگارییەکانى وەربگرین، وزانستەکانى بڵاو بکەینەوە، وبانگەوازى بۆ لا بکەین. سێیەم: ئامۆژگاری بۆ پێغەمبەرەکەى (موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-): بەوەى باوەڕمان وابێت کە کۆتا پێغەمبەرە، وباوەڕمان هەبێت بەوەی پێی هاتووە، وفەرمانەکانى جێبەجێ بکەین، وخۆمان بەدوور بگرین لەوەى نەهی لێکردووە، وبەو شێوەیە خودا بپەرستین کە ئەو پێی هاتووە، ومافەکانى بەگەورە دابنێین، وڕێزی لێبگرین، وشەریعەت وبانگەوازیەکەى بڵاو بکەینەوە، وبەرگری لێبکەین لەو تۆمەتانەى دەدرێنە پاڵی. چوارەم: ئامۆژگاری بۆ فەرمانڕەوای مسوڵمانان: بەیارمەتیدانیان لەسەر هەق وڕاستی، وململانێ نەکردنیان لەسەر دەسەڵات، وگوێڕایەڵیکردنیان لەشتێک کە سەرپێچی فەرمانی الله نەبێت. پێنجەم: ئامۆژگاری بۆ مسوڵمانان: بەچاکەکار بوون بەرامبەریان، ودوورخستنەوەی زیان لێیان، وخۆشویستنی خێر بۆیان، وبانگەواز کردنیان بۆ پابەندبوون بە ڕێبازی ڕاست ویارمەتیدانیان لەسەر چاکەکاری وتەقواداری.