پۆلێنکردن:
+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ صَخْرٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: سَمِعْت رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم يَقُولُ:
«مَا نَهَيْتُكُمْ عَنْهُ فَاجْتَنِبُوهُ، وَمَا أَمَرْتُكُمْ بِهِ فَافْعَلُوا مِنْهُ مَا اسْتَطَعْتُمْ، فَإِنَّمَا أَهْلَكَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ كَثْرَةُ مَسَائِلِهِمْ، وَاخْتِلَافُهُمْ عَلَى أَنْبِيَائِهِمْ».

[صحيح] - [رواه البخاري ومسلم] - [الأربعون النووية: 9]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە عبد الرحمن كوڕی سەخر -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«ئەو شتانەی کە قەدەغەم کردووە (نەهیم) لێتان کردووە؛ لێی دوور بكەونەوە، وئەوەی فەرمانم پێکردوون؛ ئەنجامی بدەن بە پێی تواناتان، ئەو شتەی کە بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە بریتی بوو لە زۆری پرسیارکردن وناکۆکییان بەرامبەر پێغەمبەرەکانیان».

[صەحیحە] - [رواه البخاري ومسلم] - [الأربعون النووية - 9]

شیکردنەوە

پێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- بۆی ڕوون کردینەوە کە ئەگەر نەهی کرد لە شتێک؛ ئەوا دەبێت لێی دوور بكەوینەوە، و ئەگەر فەرمانمان پێبکات بە شتێک؛ ئەوا دەبێت جێبەجێی بكەین هێندەی لە تواناماندایە. پاشان ئاگاداری کردینەوە بۆئەوەی وەکو هەندێک لە ئوممەتەکانی پێشوو نەبین کاتێک زۆر پرسیاریان كرد لە پێغەمبەرەکانیان لەگەڵ سەرپێچیکردنیان، بۆیە الله سزای دان بە جۆرەها سزای سەخت وێران کار، کەواتە دەبێت ئێمە وەکو ئەوان نەبین بۆئەوەی لەناو نەچین هەروەکو چۆن ئەوان تیاچوون.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەرموودەکە بنچینەیەكە بۆ ڕوونکردنەوەی واجب لە ئەنجامدانی فەرمانپێکراو و دووركەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکان.
  2. لە نەهی لێکراوەکان ڕوخسەتی نەداوە بە ئەنجامدانی تەنانەت ئەگەر شتێکی کەمیش بێت، وفەرمان پێکراوەکان وابەستەیە بە تواناوە، چونکە وازهێنان لە نەهی لێکراوەکان؛ توانا هەیە لە سەر دووركەوتنەوە لێی، بەڵام ئەنجامدانی کردەوە فەرمانپێكراوەکان پێویستی بە توانا هەیە بۆ ئەنجامدانی.
  3. نەهی كراوە لە زۆر پرسیاركردن، زانایان پرسیاركردنیان دابەشكردووە بۆ سەر دوو جۆر: ئەگەر لەڕوانگەی فێربوونەوە بێت ؛ لەو شتانەی پێویستن لە بابەتەكانی ئاین، ئەمەیان فەرمانیپێكراوە وپرسیاركردنی هاوەڵان لەم جۆرە بووە، دووەم: ئەگەر لە ڕوانگەی زێدەڕۆیی وهێنانی بارگرانی بێت ؛ ئەم جۆرەیانە كە نەهی لێكراوە.
  4. هۆشداریدان بە ئومەت سەبارەت بە پێچەوانە كردنی پێغەمبەرەكەیان ؛ چونكە لە نێو ئومەتانی پێشوودا ڕوویداوە.
  5. نەهی لێکراو کەم وزۆریشی دەگرێتەوە، چونکە واتای دوورکەوتنەوە جێبەجێ نابێت بە بێ دوورکەوتنەوە لە کەم وزۆری، بۆ نمونە: نەهی لێمان کردووە لە ڕیبا (سوو)، ئەم نەهیە کەم وزۆری دەگرێتەوە.
  6. وازهێنان لەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی ئەنجامدانی حەرام، چونکە ئەمە واتای دوورکەوتنەوەیە.
  7. نابێت مرۆڤ کاتێک فەرمانێکی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەبیستێت بڵێت: واجبە یان موستەحەبە -سوننەتە-؟ بەڵکو دەبێـت دەستبەجێ جێبەجێی بكات وبیر نەكاتەوە لەوەی ئەو كردەوەیە سوننەتە یان واجبە؛ چونكە دەفەرمووێت: (ئەنجامی بدەن بە پێی تواناتان).
  8. زۆر پرسیار كردن هۆکارە بۆ لەناوچوون، بەتایبەتی لەو بابەتانەی کە ناتوانین پێیان بگەین وەک بابەتە غەیبییەکان -نەبینراوەكان-، و چۆنیەتی ڕووداوەكانی ڕۆژی دوایی، زۆر پرسیار مەکە تێیاندا چونکە لەناو دەچیت، و دەبیتە کەسێکی توندڕەو وقوڵبووەوە لە زێدەڕۆییدا.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی بەنگالی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی ئەمهەری غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی لیتوانی داری سڕبی تاجیكی كينيارواندی مەجەری چیكی الموري كانادی الولوف ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية المقدونية الخميرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان
زیاتر