عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إنَّ اللَّهَ طَيِّبٌ لَا يَقْبَلُ إلَّا طَيِّبًا، وَإِنَّ اللَّهَ أَمَرَ المُؤْمِنِينَ بِمَا أَمَرَ بِهِ المُرْسَلِينَ، فَقَالَ تَعَالَى: {يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنْ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا}، وَقَالَ تَعَالَى: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ} ثُمَّ ذَكَرَ الرَّجُلَ، يُطِيلُ السَّفَرَ، أَشْعَثَ، أَغْبَرَ، يَمُدُّ يَدَيْهِ إلَى السَّمَاءِ: يَا رَبِّ! يَا رَبِّ! وَمَطْعَمُهُ حَرَامٌ، وَمَشْرَبُهُ حَرَامٌ، وَمَلْبَسُهُ حَرَامٌ، وَغُذِيَ بِالحَرَامِ، فَأَنَّى يُسْتَجَابُ لَذلك».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [الأربعون النووية: 10]
المزيــد ...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەی خەڵكینە، خودای گەورە پاک وپیرۆزە وهیچ شتێک وەرناگرێت مەگەر پاک نەبێت، وخودا فەرمانی کردووە بە ئیمانداران هەروەکو چۆن فەرمانی کردووە بە پێغەمبەران، بۆیە فەرموویەتی: ﴿يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا، إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ﴾ [المؤمنون: 51]، {ئەی نێردراوانی خودا لە خۆراکی پاک و(حەڵاڵ) بخۆن وکردەوەی چاک بکەن، وبەڕاستی من بەوەی ئێوە دەیکەن ئاگادارم}، هەروەها فەرموویەتی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ﴾ [البقرة: 172]، واته: {ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە بخۆن لەو خواردەمەنیە پاکانەی کردوومانە بە ڕۆزیتان وسوپاستی خودا بکەن ئەگەر ئێوە ھەر ئەو دەپەرستن}، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی پیاوێکی کرد لەسەفەرێکی دوور و درێژدا قژی تێکچووە وشێواوە وجلەکەی تۆزاویە، ودەستی بەرز دەکاتەوە بەرەو ئاسمان، ودەڵێت: ئەی پەروەردگار (یا رب)!، ئەی پەروەردگار (یا رب)!، وبەڵام ئەم کەسە خواردن وخواردنەوە وپۆشاکی بەری حەرامن،و لەسەر خواردنی حەرام گەشەی کردووە، دەی چۆن وەڵامی دۆعای ئەو جۆرە کەسە دەدرێتەوە».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [الأربعون النووية - 10]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە پاك وپیرۆزە وهەموو كەموكورتی وعەیبێك لە ئەو دوورە وخاوەنی سیفەتە كامڵەكانە، وهیچ قسە وكردەوە وبیروباوەڕێك قبوڵ ناكات مەگەر پاك بێت، وبە دڵسۆزی بۆ الله ئەنجامدرابێت، وبە پێی سوننەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت، وتەنها بەم ڕێگایە مرۆڤ دەتوانێت لە پەروەردگار نزیك بێتەوە، ولە گەورەترین هۆكارەكان بۆ پاكێتی كردەوەكانی باوەڕدار بریتیە لە خواردنی پاك، ودەبێت خواردنێكی حەڵاڵ بێت، بەم شێوەیە كردەوەی پاك دەبێت، بۆیە خوای گەورە فەرمانی كردووە بە ئیمانداران هەروەكو چۆن فەرمانی كردووە بە پێغەمبەران بەوەی خواردنی حەڵاڵ بخۆن وكردەوەی چاك ئەنجام بدەن، پەروەردگار دەفەرموێت: ﴿يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا، إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ﴾ [المؤمنون: 51]، ﴿ئەی نێردراوانی خودا لە خۆراکی پاک و(حەڵاڵ) بخۆن وکردەوەی چاک بکەن، چونکە بەڕاستی من بەوەی ئێوە دەیکەن ئاگادارم﴾، هەروەها فەرموویەتی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ﴾ [البقرة: 172]، واته: ﴿ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە بخۆن لەو خواردەمەنیە پاکانەی کردوومانە بە ڕۆزیتان وسوپاسی خودا بکەن ئەگەر ئێوە ھەر ئەو دەپەرستن﴾.
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە خواردنی حەرام چونكە كردەوە پوچەڵ دەكاتەوە وڕێگر دەبێت لە قبوڵبوونی؛ هەرچەندە مرۆڤ هۆكارە دیارەكان جێبەجێ بكات بۆ قبوڵبوونی، لەو هۆكارانەیش:
یەكەم: دووری سەفەر كردن بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان وەكو حەج وجیهاد وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی وهتد.
دووەم: ئاڵۆزی وناڕێكی قژ بەهۆی شانە نەكردن، وگۆڕاوی ڕەنگی وڕەنگی جلەكەی بەهۆی خۆڵەوە؛ بە هۆی سەفەروە وپێویستی بە یارمەتی الله یە
سێیەم: بەرزكردنەوەی دەست بەرەو ئاسمان بۆ نزا كردن.
چوارەم: پاڕانەوە لە خوای گەورە بە ناوەكانی وزۆر تكاكردن لەم پاڕانەوەیەدا بە ووتنی: (یا رب ، یا رب) واتە: (ئەی پەروەردگار، ئەی پەروەردگار)!
سەرەڕای جێبەجێكردنی ئەم هۆكارانەیش بۆ وەڵامدانەوەی نزا بەڵام نزاكانی وەڵام نەدرایەوە؛ چونكە خواردن وخواردنەوەكەی حەرامە وجلەكەیشی بەهەمان شێوە، ولاشەی بە خواردنی حەرام گەورە بووە، بۆیە هەركەسێك سیفەتەكانی بەم شێوەیە بێت؛ دوورە لەوەی وەڵامی بدرێتەوە، چۆن وەڵام دەردێتەوە؟!