عن عبد الله بن عباس رضي الله عنهما عن رسول الله -صلى الله عليه وآله وسلم- فيما يرويه عن ربه -تبارك وتعالى- قال: «إن الله كَتَبَ الحسناتِ والسيئاتِ ثم بَيَّنَ ذلك، فمَن هَمَّ بحسنةٍ فَلم يعمَلها كَتبها الله عنده حسنةً كاملةً، وإن هَمَّ بها فعمِلها كتبها اللهُ عندَه عشرَ حسناتٍ إلى سَبعِمائةِ ضِعْفٍ إلى أضعافٍ كثيرةٍ، وإن هَمَّ بسيئةٍ فلم يعملها كتبها الله عنده حسنة كاملة، وإن هَمَّ بها فعمِلها كتبها اللهُ سيئةً واحدةً». زاد مسلم: «ولا يَهْلِكُ على اللهِ إلا هَالِكٌ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگارییەوە دەیگێڕێتەوە کە پەروەردگار دەفەرموێت: «خوای گەورە چاکەکان وخراپەکانی نووسی پاشان ڕوونی کردەوە، ئەوەی مەبەستی ئەوە بوو چاکەیەک ئەنجام بدات بەڵام ئەنجامی نەدا؛ ئەوا خوای گەورە یەک چاکەی تەواوی بۆ دەنووسێت، وئەوەی مەبەستی بوو چاکەکە ئەنجام بدات وئەنجامی دا؛ ئەوا خوای گەورە دە چاکەی بۆ دەنووسێت هەتا حەوت سەد چاکە هەتا چەند جارێک زۆرتر، وئەگەر کەسێک مەبەستی ئەنجامدانى خراپەیەک بوو بەڵام ئەنجامی نەدا؛ ئەوا خوای گەورە چاکەیەکی تەواوی بۆ دەنووسێت، بەڵام ئەگەر مەبەستی ئەنجامدانى خراپەیەک بوو وئەنجامی دا؛ ئەوا خوای گەورە تەنها یەک خراپەی بۆ دەنووسێت».لە ریوایەتەکەی موسلیمدا هاتووە کە -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: « وهیچ کەسێک تیا ناچێت ونافەوتێت لای خوای گەورە مەگەر کەسەکە خۆی تیاچوو بێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودە مەزنە باسی ئەوە دەکات هەرکەسێک سوور وپێداگر بێت لە سەر ئەنجامدانی چاکە ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت ئەگەر ئەنجامیشی نەدات، بەڵام کە ئەنجامی دا ئەوا دەبێتە دە ئەوەندە (دە جار) بۆ چەند جارێکی زیاتریش، وئەوەی مەبەستی ئەنجامدانی خراپەیەک بێت ئەوا ئەگەر ئەنجامی نەدات لە بەر خوای گەورە ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت وئەگەر ئەنجامی دا ئەوا تەنها یەک خراپەی بۆ دەنووسرێت، وئەوەی مەبەستی ئەنجامدانی خراپەیەک بێت و وازی لێبهێنێت ئەوا هیچی بۆ نانووسرێت، وئەمانە هەمووی بەڵگەن لە سەر فراوانی ڕەحم وبەزەیی خوای گەورە بەرامبەر بە بەندەکانی کە ئەم فەزڵە مەزنانە وخێرە زۆرانەی پێیان بەخشیووە، وئەوەی تیا بچێت بە هۆی شوێنکەوتنی هەوا وئارەزووی نەفسی خۆیەتی، چونکە کەسێک پاش ئەم هەموو بەخشندەیی وچاکەکارییەی خوای گەورە لە گەڵ ئەوەشدا خراپەی زۆرتر بێت لە چاکە ئەوا شایەنی تیاچوونە چونکە کەسێکە زیادەڕەوی وئیسرافی زۆری کردووە لە تاوان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری الهولندية الغوجاراتية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەی فەزڵی خوای گەورە بە سەر ئەم ئومەتەوە، چونکە ئەگەر ئەو فەزڵانەی کە لە فەەرموودەکەدا باسکراون نەبوایەن ئەوا کارەساتەکە زۆر مەزن دەبوو، چونکە کردەوەی خراپی بەندەکان زۆرترە.
  2. فریشتەکان کردەوەکانی دڵیش دەنووسن بە پێچەوانەی ئەو قسانەی کە دەڵێت تەنها کردەوە ئاشکراکان دەنووسن.
  3. نووسینی چاکەکان وخراپەکان جێگیرە وڕوودەدات کە پاداشت دەدرێنەوە یان سزا دەدرێن لە سەر ئەنجامدانیان، چونکە -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (خوای گەورە چاکەکان وخراپەکانی نووسیووە).
  4. چاکەکان وخراپەکان ڕوودەدەن ونووسراون وجێگیرن، وبەندەکان کردەوە دەکەن بە پێی ویستی خۆیان بە گوێرەی ئەوەی کە لە سەریان نووسراوە.
  5. دووپاتکردنەوەی بیروباوەڕ بە کردەوەکانی خوای گەورە کە دەفەرموێت: (خوای گەورە نووسی)، جا ئەگەر بڵێین فەرمانی کردووە بە نووسین، یان خۆی نووسیویەتی، چونکە فەرموودەی تر هاتووە سەبارەت بەم بابەتە، هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (خوای گەورە تەوراتی بە دەستی خۆی نووسی) بە بێ چواندنی بە بوونەوەرەکان ولادانی لە واتا ڕاستەقینەکەی یان گۆڕین ولێکدانەوەی واتایەکی تر بۆی دوور لە واتا ڕاستەقینەکەی.
  6. چاودێری خوای گەورە بە سەر بوونەوەرەکانییەوە کە چاکە وخراپەی نووسیوە لە سەریان لە ڕووی قەدەر وشەرعەوە.
  7. گرنگیدان بە نیەت وشوێنەوارەکانی.
  8. ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکان پاش باسکردنێکی گشتی لە نیشانەی ڕەوانبێژییە.
  9. نیەت وهیمەتکردن بۆ ئەنجامدانی چاکەیەک دەبێتە هۆی نووسینی چاکەیەکی تەواو لە کتێبی کردەوەکاندا.
  10. فەزڵی خوای گەورە وچاکەکاری ئەو زاتە بەرامبەر بەندەکانی، ئەوەی مەبەست وهەمێکی هەبێت بۆ ئەنجامدانی چاکەیەک وئەنجامی نەدات ئەوا خودا چاکەیەکی بۆ دەنووسێت و وئەوەی مەبەست وهەمی خراپەیەکی هەبێت لە بەر خودا وازی لێبێنێت ئەوا خودا چاکەکی بۆ دەنووسێت، ومەبەست لە هەم ومەبەست: بریتیە لە عەزم وسووربوون لە سەر ئەنجامدانی کردەوە، نەک تەنها باس وقسەیەکی نەفسی مرۆڤ بێت.
زیاتر