عن أبي سعيد الخُدْرِي رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «من صام يومًا في سبيل الله بَعَّدَ الله وجهه عن النَّار سَبْعِين خريفا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی ڕۆژێک لە پێناو خوای گەورە بە ڕۆژوو بێت؛ ئەوا خوای گەورە ڕووی دوور دەخاتەوە لە دۆزەخ بە ئەندازەی حەفتا ساڵ».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە هەر کەسێک لە پێناو خوای گەورە ڕۆژێک بە ڕۆژوو بێت ئەوا خوای گەورە ڕووی ئەو کەسە حەفتا ساڵ دوور دەخاتەوە لە ئاگری دۆزەخ، ئەمەیش بەهۆی خۆ کۆشش کردن وجیهادی نەفس وئارام گرتن لەسەر ناڕەحەتیەکانی ڕۆژووە، ودوور خستنەوەی لە دۆزەخ واتای نزیک کردنەوەیەتی لە بەهەشت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر