عن سهل بن سعد الساعدي رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «لا يزال الناس بخير ما عَجَّلُوا الفطر».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەھلی کوڕی سەعد ساعیدیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبــەری خـودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:«هێشتا خەڵکی لەسەر خێرن؛ ئەگەر پەلە بکەن لە ڕۆژوو شکاندن».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا هەواڵی ئەوە دەدات کە خەڵکی لەسەر خێرن بە بەردەوامی ئەگەر زوو ڕۆژوو بشکێنن، واتە: ڕاستەوخۆ لە پاش بانگ وخۆرئاوا بوون بیشکێنن، وئەگەر وا بکەن ئەوا سونەتیان جێبەجێکردووە. وئەگەر پێچەوانەی فەرمانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بڕۆن وڕۆژوو شکاندن دوا بخەن، ئەوا ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە لەسەر خێر نین؛ چونکە ئەوان وازیان لە سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێناوە لە کاتێکدا ئەو فەرمانی پێیان کردبوو کە شوێنی سونەت بکەون.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر