عن أنس بن مالك عن زيد بن ثابت رضي الله عنهما قال: «تَسَحَّرْنَا مع رسول الله صلى الله عليه وسلم ، ثم قام إلى الصلاة. قال أنس: قلت لزيد: كم كان بين الأذان وَالسَّحُورِ؟ قال: قدر خمسين آية».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە لە زەیدی کوڕی سابتەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پارشێومان کرد لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان هەستا بۆ نوێژ کردن، ئەنەس ووتی: ووتم بە زەید: ماوەی نێوان بانگدان وپارشێو چەندێک بوو؟ ووتی: بە گوێرەی خوێندنی پەنجا ئایەت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

زەیدی کوڕی سابت -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەی دەکات کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پارشێوی دەکرد وهەڵدەستا بۆ نوێژی بەیانی، ئەنەس پرسیاری لە زەید کرد: ئایا چەندێک کات لە نێوان پارشێوکردن (سەرەتای پارشێوکردن) وقامەت کردن بوو بۆ نوێژ؟ ئەویش ووتی: بە گوێرەی خوێندنی پەنجا ئایەت، وئەم خوێندنە مەزەندە دەکرێتە بە خوێندنی ئایەتە مامناوەندەکان نە زۆر درێژ وەکو کۆتاییەکانی سورەتی البقرة وهاوشێوەکانى، ونە زۆر کورت وەکو ئایەتەکانی سورەتی الشعراء وهاوشێوەکانی، واتە: ئەگەر لێکی بدەینەوە ئایەتی مامناوەند چوار دێڕ دەبێت ئەوا لە نێوان12 بۆ 15 پەڕە دەکات، ئەگەر لێکی بدەینەوە لەوەیە بە کات لەوەیە لە نێوان 30 بۆ 40 خولەک بکات، واتا بە مەزەندە لە پێش 30 خولەک یان زیاتر پێش بانگی نوێژی بەیانی پارشێویان دەستپێدەکرد.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر