عن أبي سعيد الخُدْريِّ رضي الله عنه قال: "كنا نعطيها في زمن رسول الله صلى الله عليه وسلم صاعًا من طعام، أو صاعًا من شعير، أو صاعًا من أَقِطٍ، أو صاعًا من زبيب، فلما جاء معاوية، وجاءت السَّمْرَاءُ، قال: أرى مُدّاً من هذه يعدل مُدَّيْنِ. قال أبو سعيد: أما أنا: فلا أزال أخرجه كما كنت أخرجه على عهد رسول الله صلى الله عليه وسلم ".
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئێمە دەمانبەخشی لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (مەبەستی زەکاتی سەرفیترەیە) چوار گوێل لە خواردن، یان چوار گوێل لە جۆ، یان چوار گوێل لە کەشکەک، یان چوار گوێل لە مێوژ (کشمیش)، : واتە: لە زەکاتی سەرفیترە، کاتێک موعاویە هاتە سەر فەرمانڕەوایی وگەنمی شام هات بۆ ناو شارەکان، موعاویە ووتی: پێم وا بێت یەک گوێل لەمەی ئێستا بە گوێرەی دوو گوێلە. ئەبو سەعید دەڵێت: بەو شێوەیە زەکاتی سەرفیترەم دەردەکرد هەروەکو چۆن لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرمکرد.
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەبو سەعید -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت کەسانێک زەکاتی سەرفیترەیان دەدا لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەویش بە صاعێک (چوار گوێل -دوو کلیۆ ونیو بۆ سێ کلیۆ- بۆ یەک کەس) لە خۆراک، وکاتێک موعاویە -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ مەدینە لە سەردەمی خیلافەتەکەیدا، ووتی: وا دەبینم کە نیو صاع لە گەنمی شامی یەکسانە بە صاعێک لە خۆراکەکانی تر، بۆیە لە خۆراکەکانی تر زەکاتی سەرفیترە صاعێک دەبێت، ولە گەنمی شامی نیو صاع دەبێت، وئەمەش ئیجتیهادێکە لە لایەن ئەوەوە کە هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نییە، وئەم جۆرە گەنمە پێی دەووترێت: (السمراء)، وئەوەش وای لە موعاویە کرد کە ئەم فتوایە بدات؛ چونکە بەنرخترە وجۆرەکەی باشترە لای خەڵکی لە خورما وجۆر وبەرهەمی تر، بۆیە خەڵکی ڕای ئەمیان وەرگرت، بەڵام ئەبو سەعید ئینکاری کرد لەم فەتوایە، وبەردەوام بوو لەسەر دەرکردنی زەکاتی سەرفیترە بە صاعێک لە خواردن لە هەرجۆرێک بێت، هەروەکو چۆن پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەری دەکرد ئەمەیش وەکو شوێنکەوتنێک بۆ سونەت، وئەندازەی صاعێک بە گوێرەی دوو کیلۆ ونیو بۆ سێ کیلۆیە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر