+ -

عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ:
فَرَضَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ زَكَاةَ الفِطْرِ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ، عَلَى العَبْدِ وَالحُرِّ، وَالذَّكَرِ وَالأُنْثَى، وَالصَّغِيرِ وَالكَبِيرِ مِنَ المُسْلِمِينَ، وَأَمَرَ بِهَا أَنْ تُؤَدَّى قَبْلَ خُرُوجِ النَّاسِ إِلَى الصَّلاَةِ.

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 1503]
المزيــد ...

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زەکاتی سەرفیترەی فەرز کرد، صاعێک (چوار مشت) لە خورما، یان صاعێک لە جۆ، لەسەر ئازاد وبەندە، ونێر ومێ، وبچووك وگەورە لە مسوڵمانان، وفەرمانیكرد پێش دەرچوونی خەڵكی بۆ نوێژی جەژن دەبێت؛ (زەکاتى سەرفیترە) دەربکرێت».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 1503]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زەكاتی سەرفیترەی واجب كردووە لە پاش تەواوبوونی مانگی ڕەمەزان، ئەمیش هێندەی كێشی صاعێكە (كە چوار مشت دەكات). المد: بریتیە لە پڕ بە هەردوو دەستی پیاوێكی مامناوەند كاتێك دەستەكانی پێكەوە دەلكێنێت، زەكاتی سەرفیترە لە خورما یان دانەوێڵە یان لە خواردنەكانی تر دەردەکرێت، لەسەر هەموو مسوڵمانێكە دەری بکات؛ ئازاد وبەندە ونێر ومێ وبچووك وگەورە، زەكاتی سەرفیترە واجبە لەسەر ئەوانەی خواردنی شەو وڕۆژێكیان هەیە، دەریدەكات بۆ خۆی و لەجیاتی ئەوانەی مەسرەفیان دەکێشێت. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بەوەی دەربكرێت لە پێش دەرچوونی خەڵكی بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. زەكاتی سەرفیترە لە ڕەمەزاندا واجبە دەربكرێت لەجیاتی بچووك وگەورە، وئازاد وبەندە، وفەرمانكردن بە دەركردنی ئاڕاستەی سەرپەرشتیار -وەلی- وگەورە دەكرێت، وپیاو دەریدەكات بۆ خۆی و لەجیاتی خێزان ومنداڵەكانی وئەوانەی خەرجیان لەسەری واجبە.
  2. دەرکردنی زەکاتی سەرفیترە لەجیاتی منداڵی نێو سک؛ واجب نییە، بەڵکو کارێکی باش وپەسەندە.
  3. ڕوونکردنەوەى جۆری ئەو خواردنانەى کە زەکاتى سەرفیترەیان لێ دەردەکرێت، وبریتین لە خواردنی ئاسایی وباوی خەڵكی.
  4. واجبێتی دەرکردنی زەکاتی سەرفیترە لە پێش نوێژی جەژن، وباشتر وایە لە بەیانی ڕۆژی جەژندا بێت، ودەركردنی لەپێش جەژن بە ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ؛ ڕێگەپێدراوە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی غوجاراتی ڕۆمانی مەجەری الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان