عن زيد بن خالد الجهني رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال: «مَنْ فَطَّرَ صائمًا، كان له مِثْلُ أجْرِهِ، غَيْرَ أنَّهُ لاَ يُنْقَصُ مِنْ أجْرِ الصَّائِمِ شَيْءٌ».
[صحيح] - [رواه الترمذي وابن ماجه والنسائي في الكبرى والدارمي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە زەیدی کوڕی خالیدی جوهەنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى خواردنی ڕۆژووشکاندن ببەخشێت بە ڕۆژووگرێک؛ ئەوا هەمان پاداشتی ڕۆژووگرەکەی بۆ هەیە بە بێ ئەوەى هیچ شتێک لە پاداشتی ڕۆژووگرەکە کەم بکات».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ڕوونکردنەوەى فەزڵی بەخشینی خواردنی ڕۆژووشکاندنی تێدایە بۆ کەسێک کە ڕۆژووی گرتبێت، فەرموودەکە هاندەدات وڕێنموێنی دەکات بۆ ئەنجامدانى ئەم کردەوەیە چاکە چونکە ئەوەى ئەنجامی بدات ئەوا وەکو پاداشتی ڕۆژووگرەکەى بۆ دەنووسرێت بێ ئەوەى هیچ شتێک لە پاداشتی ڕۆژووگرەکە کەم بکات، وئەمیش لە فەزڵ وبەخشینی خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى- لەسەر بەندەکانی، وهۆکاری هاوکاری وخۆشەویستیە لە نێو مسوڵماناندا لەسەر چاکەکاری وتەقواداری، واتای دیاری فەرموودەکە ئەوەیە هەرکەسێک خواردنی ڕۆژووشکاندن ببەخشێت بە ڕۆژووگرێک ئەگەر خورمایەکیش بێت ئەوا پاداشتی ڕۆژووگرەکەى بۆ دەنووسرێت، بۆیە پێویستە مرۆڤ بە پەرۆش بێت لە بەخشینی خواردنی ڕۆژووشکاندن بە ڕۆژووگران بە پێی توانا بە تایبەت بەخشین بە ئەوانەی هەژارن وپێویستیان بە یارمەتی هەیە وکەس نییە خواردنیان بۆ ئامادە بکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی سینهالی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر