عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَنْ عَادَ مَرِيضًا، لَمْ يَحْضُرْ أَجَلُهُ فَقَالَ عِنْدَهُ سَبْعَ مِرَارٍ: أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ يَشْفِيَكَ، إِلَّا عَافَاهُ اللَّهُ مِنْ ذَلِكَ الْمَرَضِ».
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي وأحمد] - [سنن أبي داود: 3106]
المزيــد ...
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک سەردانی نەخۆشێک بکات کە هێشتا کاتی سەرەمەرگی نەهاتبێت، ولە لای نەخۆشەکە حەوت جار بڵێت: (أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ يَشْفِيَكَ)^، ئەوا خواى گەورە شیفای دەدات لەو نەخۆشییە». ^(واتە: داوا لە خودای مەزن دەکەم، پەروەردگاری عەرشی مەزن، شیفات بدات)
[صەحیحە] - - [سنن أبي داود - 3106]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەرمسوڵمانێك سەردانی مسوڵمانێكی تر بكات لەكاتی نەخۆش بوونیدا بەمەرجێك كاتی مردنی نەهاتبێت، پاشان نزا بۆ نەخۆشەكە بكات وبڵێت: (أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ : داوا لە خودای مەزن دەکەم)؛ كە مەزنە لە زاتی وسیفەتەكانی وكردەوەكانی، (رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ يَشْفِيَكَ: پەروەردگاری عەرشی مەزن، شیفات بدات)، وحەوت جار ئەم نزایەی بۆ بكات؛ ئەوا خوای گەورە شیفای بۆ دەنێرێت لەو نەخۆشیە.