عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: "إن الرقى والتمائم والتِّوَلَة شرك".
[صحيح] - [رواه أبو داود وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «(روقاکان - الرقی) و(تەمیمەکان - التمائم) و(تیوەلەکان - التولة) شیركن، (روقاکان - الرقى): هەندێك وتەن ماناكانی نازانرێت كه ناوی شەیتانەكان وهاوشێوەی ئەوانەیە كه ساحیرەكان ئەنجامی دەدەن. (تەمیمەکان - التمائم): کاغەزێکە نووسراوه ودەپێچرێتە ناو شتێك یان شتێكه (چاوەزارێكه) له دەست دەكرێت یان دەكرێته ملەوه یان هەڵدەواسرێت كه پێیان وایه له چاوی پیس وشتی خراپ دەیانپارێزێت. (تیوەلەکان - التولة): زۆرجار ساحیرەكان ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی دووكەس یەكیان خۆش بوێت یان بۆ ئافرەتان ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی مێردەكانیان خۆشیان بوێن».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە بە کارهێنانی ئەم شتانە بە مەبەستی لابردنی زیان وهێنانی سوود لە لایەن جگە لە خوای گەورەوە شیرک وهاوبەشدانانە بۆ خودا چونکە هێنانی سوود ولادانی زیان تەنها بە دەستی خودای گەورەیە، وئەم هەواڵدانە بە واتای نەهی کردنە لەم کارە. (الرقی - روقاکان) شتە نووسراوە نەزانراوەکانە کە دەنووسرێت لە سەر کاغەزێک، و(التمائم - تەمیمەکان) کە هەندێک نووسراوە (تەمیمەیە) کە دەکرێتەوە ملەوە ودەکرێتە قەد منداڵەوە کە جاری وایە وردە مورو وشتی هاوشێوەی ئەوانەیشی پێوەیە، (التولة - تیوەلەکان) ئەوەیە کە دروست دەکرێت بۆ ئەوەی کەسێک کەسێکی تر خۆش بوێت ئەمیش هاوبەشدانانە بۆ خوای گەورە، وئەوەی دروستە لە (روقاکان) -روقیە کردن- دەبێت سێ مەرجی تێدا بێت: 1/ باوەڕی وا نەبێت کە خودی شتەکە سوود دەگەیەنێت بەڵکو دەبێت باوەڕی وا بێت کە ئەمە هۆکارێکە سوودی نییە مەگەر بە ئیزنی خوای گەورە نەبێت، سوود وزیان گەیاندن تەنها بە دەستی خوای گەورەیە. 2/ شتێک نەبێت کە پێچەوانەی شەرع بێت، وەکو بۆ نمونە: ئەگەر پاڕانەوەی تێدا بێت لە جگە لە خوای گەورە، یان پەناگرتنی تێدا بێت بە جن، یان هاوشێوەی ئەوانە هەمووی حەرام وشیرکن. 3/ دەبێت واتاکەی بزانرێت وبتوانرێت لێی تێبگەین، ئەگەر لە ڕەگەزی تەڵاسیم وجادووگەری بوو ئەوا دروست نییە.