+ -

عن أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«تَسَحَّرُوا، فَإِنَّ فِي السَّحُورِ بَرَكَةً».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 1923]
المزيــد ...

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«پارشێو بکەن؛ چونکە پارشێوکردن بەرەکەت وپیرۆزی تێدایە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 1923]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانی مسوڵمانانی داوە بۆ پارشێو كردن، ئەمیش بریتیە لە خواردن لە كۆتایی شەو وەكو ئامادەكارییەك بۆ ڕۆژووگرتن، پارشێو كردن بەرەكەت وخێر وپاداشتی زۆری تێدایە، هەروەها یارمەتیدەرە: بۆ نزا كردن لە كۆتایی شەودا، وبۆ بەهێزی وچالاكبوون لەكاتی بەڕۆژووبووندا، ودەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ناڕەحەتیەكانی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پارشێوکردن سوننەتە، وئەنجامدانى جێبەجێکردنی فەرمانى شەریعەتە.
  2. ئیبن حەجەر لە (فتح الباري)دا دەڵێت: بەرەكەت وپیرۆزی لە پارشێودا دێتە دی لە چەند ڕێگایەكەوە، لەوانەیش: شوێنكەوتنی سوننەتە، وپێچەوانەكردنی خاوەن كتێبەكانە -جولەكە وگاوڕەكان-، وبەهێزكردنی لاشەیە بۆ ئەنجامدانی پەرستن، وزیادكردنی چالاكی لاشەیە، ودوورخستنەوەی ڕەوشت خراپیە كە لەوەیە بەهۆی برسێتیەوە ڕووبدات، هۆكارە بۆ خێر كردن لەسەر ئەو كەسەی داوا دەكات یان لەگەڵی دادەنیشێت بۆ خواردن لەو كاتەدا، هۆكارە بۆ زیكر ونزا كردن لە كاتێكدا كە هیوا هەیە بە وەڵامدانەوەی نزا تێیدا، ونوێكردنەوەی نیەتە بۆ ئەو كەسەی بێ ئاگا بووە لێی لە پێش خەوتن.
  3. جوانى فێرکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چونکە حوکم وحیکمەتی پێکەوە باسکردووە؛ بۆئەوەى دڵ ئاسوودە وفراوان بێتەوە، هەروەها بەرزی ومەزنی شەریعەت دەربکەوێت.
  4. ئیبن حەجەر دەڵێت: پارشێو دەكرێت بە كەمترین بڕ لە خواردن وخواردنەوە كە كەسێك دەیخوات یان دەیخواتەوە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی ڕۆمانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان