+ -

عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المُؤْمنينَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا زَوْجِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَعْتَكِفُ العَشْرَ الأَوَاخِرَ مِنْ رَمَضَانَ، حَتَّى تَوَفَّاهُ اللَّهُ، ثُمَّ اعْتَكَفَ أَزْوَاجُهُ مِنْ بَعْدِهِ.

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 2026]
المزيــد ...

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران وخێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان ئیعتیکافی دەکرد، هەتاوەكو وەفاتی كرد، پاشان خێزانەکانی لە پاش ئەو ئیعتیکافیان دەکرد».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 2026]

شیکردنەوە

دایكی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەردەوام بوو لەسەر ئیعتیكاف كردن* لە دەی كۆتایی مانگی ڕەمەزان، ئەمیش بۆ بەدەستهێنانی پاداشتی شەوی قەدەر، وبەم شێوەیە بەردەوام بوو هەتاوەكو وەفاتی كرد، ولە پاش ئەو خێزانەكانی بەردەوام بوون لەسەر ئیعتیكاف كردن -ڕەزای خوایان لێبێت-. *(ئیعتیكاف: واتە مانەوە لە مزگەوت و بەجێنەهێشتنی بۆ ئەنجامدانی پەرستن)

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئیعتیکاف کردن لە مزگەوتدا؛ ڕێگەپێدراوە، تەنانەت بۆ ئافرەتانیش بەپێی ڕێكارە شەرعییەكان، وبە مەرجی دووربوون لە فیتنە.
  2. جەختکراوەتەوە لەسەر ئیعتیکاف کردن بەتایبەت لە کۆتا دە ڕۆژی مانگی ڕەمەزان؛ چونکە بە بەردەوامی ئەمە کردەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە.
  3. ئیعتیکاف کردن سونەتێکی بەردەوامە وحوکمەکە چەشپاوە وئیلغا نەکراوەتەوە (نەسخ نەکراوەتەوە)، چونکە خێزانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پاش خۆی ئیعتیکافیان دەکرد.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر