عن عبد الله بن عباس رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم يوم فتح مكة: «لا هجرة بعد الفتح، ولكن جهاد ونية. وإذا اسْتُنْفِرْتُم فَانْفِرُوا. وقال يوم فتح مكة: «إن هذا البَلد حَرَّمَهُ الله يوم خلق الله السموات والأرض، فهو حَرَامٌ بحُرْمَةِ الله إلَى يوم القيامة، وإنه لم يحل القتال فيه لِأَحَدٍ قَبْلِي، ولم يَحِلَّ لي إلا ساعة من نهار، حرام بِحرمة الله إلى يوم القيامة، لا يُعْضَدُ شَوْكُهُ، وَلاَ يُنَفَّرُ صَيْدُهُ، وَلاَ يَلْتَقِطُ لُقَطَتَهُ إلا من عَرَّفَهَا، ولاَ يُخْتَلَى خَلاَهُ». فقال العباس: يا رسول الله، إلا الإِذْخِرَ؛ فإنه لِقَيْنِهِمْ وبيوتهم؟ فقال: «إلا الإِذْخِرَ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی فەتحی مەککەدا فەرمووی: «هیجرەت نیە لە پاش فەتح (فەتحی مەککە)، بەڵام جیهاد ونیەتە (واته: جیهادی کافران ونیەتیش بۆ ئەنجامدانی کاری خێر بەردەوامە)، وئەگەر داواتان لێکرا بۆ دەرچوون بە پەلە بۆ گۆڕەپانی جەنگ ئەوا دەربچن»، و لە ڕۆژی فەتحی مەککە فەرمووی: «ئەم خاکە (ئەم شارە) هەندێک شتی تێدا حەرامکراوە بە هۆی حەرام کردنی لە لایەن خوای گەورەوە لەو ڕۆژەی ئاسمانەکان وزەوی دروستکرد هەتا ڕۆژی قیامەت، وبۆ هیچ کەسێک حەڵاڵ نەبووە لە پێش من کە جەنگی تێدا بەرپا بکات، تەنها بۆ ماوەیەکی کەمی ڕۆژ حەڵاڵکراوە، وحەرامکراوە بە هۆی حەرامکردنی خوای گەورە هەتا ڕۆژی قیامەت، دڕکەکانی ناشکێندرێت، ئەو ئاژەڵانەی کە ڕاو دەکرێن نابێت لە شوێنی خۆیان بترسێندرێن، ئەو شتانەی کە ونکراوە تێیدا نابێت هەڵبگیرێتەوە مەگەر ئەوە نەبێت کە خاوەنەکەی دەناسرێتەوە، وهیچ دارێکی (بچووک وگەورە) نابێت ببڕدرێتەوە»، عەباس ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، جگە لە ڕووەکی ئیزخر نەبێت؛ چونکە لای ئاسنگەرەکان ولە ماڵەکان پێویستیان پێی دەبێت؟ ئەویش فەرمووی: «جگە لە ئیزخر نەبێت، (واتە: بەڵێ، تەنها ئیزخر دروستە ببڕدرێت وهەڵبکەندرێت بۆ پێویستیەکان)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

عبداللەی کوڕی عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستا بۆ ئەوەی وتار بدات لە ڕۆژی فەتحی مەککە (ڕزگارکردنی مەککە)، وفەرمووی: «هیجرەت نیە»، واتا: لە مەککەوە بۆ شوێنێکی تر چونکە مەککە بووەتە وڵاتی ئیسلام، بەڵام جیهادکردن ماوە لە پێناو خوای گەورە، وفەرمانی کرد بە ئەو کەسانەی کە ئەگەر داوایان لێکرا بۆ دەرچوون بۆ جیهاد؛ ئەوا دەربچن وەکو گوێڕایەڵیەک بۆ خوای گەورە وگوێڕایەڵیەک بۆ پێغەمبەرەکەی وفەرمانڕەوا، پاشان باسی حورمەت وڕێزی مەککەی کرد، کە لەو کاتەوەی خوای گەورە ئاسمانەکان وزەوی دروستکردووە بۆ هیچ کەسێک حەڵاڵ نەکراوە کە جەنگی تێدا بەرپا بکات پێش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وبۆ هیچ کەسێکیش لە دوای ئەو حەڵاڵ ناکرێت بەڵکو تەنها ماوەیەکی کەم حەڵاڵکرا وپاشان حەرامکرایەوە، پاشان باسی حورمەتی مەککەی کرد کە نابێت دڕکەکانی بشکێندرێت وئەو ئاژەڵانەی کە ڕاو دەکرێن نابێت لە شوێنی خۆیان بترسێندرێن وهیچ دارێکی (بچووک وگەورە) نابێت ببڕدرێت جگە لە ئیزخیر نەبێت ئەمیش بۆ بەرژەوەندی خەڵکی مەککە لەوانەش هەندێک لە ئاسنگەرەکان بەکاریدەهێنن بۆ هەڵکردنی ئاگر لە کارەکانیاندا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر