عن يزيد بن شريك بن طارق، قال: رأيت عليًّا رضي الله عنه على المنبر يخطب، فسمعته يقول: لا والله ما عندنا من كتاب نقرؤه: إلا كتاب الله، وما في هذه الصَّحِيفَةِ، فنشرها؛ فإذا فيها:
أَسْنَانُ الإبل، وأشياء من الجِرَاحَاتِ.
وفيها: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «المدينة حَرَمٌ ما بين عَيْرٍ إلى ثَوْرٍ، فمن أحدث فيها حَدَثًا، أو آوى مُحْدِثًا؛ فعليه لعنة الله والملائكة والناس أجمعين، لا يقبل الله منه يوم القيامة صَرْفًا ولا عَدْلًا.
ذِمَّةُ المسلمين واحدة، يسعى بها أَدْنَاهُم، فمن أَخْفَرَ مسلما، فعليه لعنة الله والملائكة والناس أجمعين، لا يقبل الله منه يوم القيامة صَرْفًا ولا عَدْلًا.
ومن ادعى إلى غير أبيه، أو انتمى إلى غير مواليه، فعليه لعنة الله والملائكة والناس أجمعين؛ لا يقبل الله منه يوم القيامة صَرْفًا ولا عَدْلًا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە یەزیدی کوڕی شەریکەوە دەڵێت: عەلیم بینی -ڕەزاى خواى لێبێت- لەسەر مینبەر وتاری دەدا، بیستم دەیووت: نەخێر، والله هیچ کتێبێکمان نییە کە بیخوێنینەوە جگە لە کتێبی خواى گەورە (قورئان)، وئەوەیشی کە لەسەر ئەم کاغەزە تۆمار کراوە، کاغەزەکەى پێچدراوەکەى کردەوە: چەند جۆرێک وشتری تێدا نووسرا بوو کە وەکو دیە دەدرێن بەرامبەر خوێن، وهەروەها هەندێک حوکمی شەریعەتی تێدا نووسرا بوو کە پەیوەندی بە کوشتنە حەرامکراوەکانی ناو مەککە وکەفارەتەکانیان. ولەم تۆمارەشدا نووسرا بوو: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مەدینە شوێنێکی پیرۆزە لە نێوان شاخەکانى عیر بۆ سەورە (ثور)ە، هەرکەسێک شتێکی تێدا دابهێنێت -لە دیندا- (بیدعەیەک دابهێنێت)، یان داڵدەی بیدعەچیەک بدات؛ ئەوا نەفرەتی خودا وفریشتەکانى وهەموو خەڵکی لێبێت، خواى گەورە هیچ کردەوەیەکی فەرز وسونەتی لێ قبوڵ ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا. پەیمانى پاراستنی کافرێک لە لایەن مسوڵمانێکەوە پێویستە بپارێزرێت (کە بێتە ناو خاکی مسوڵمانانەوە)، وئەم پەیمانە دەبێت جێبەجێبکرێت لە لایەن مسوڵمانەوە جا ئەگەر مسوڵمانەکە لە پلەیەکی کەمیشدا بێت، وئەوەى خیانەت لە مسوڵمانێک بکات بە شکاندنی پەیمانەکە (بە ستەمکردن لە کافرەکە یان کوشتنی)؛ ئەوا نەفرەتی خودا وفریشتەکانى وهەموو خەڵکی لێبێت، خواى گەورە هیچ کردەوەیەکی فەرز وسونەتی لێ قبوڵ ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا. وهەرکەسێک بانگەشەی بوونی باوکێکی تر بۆ خۆی بکات جگە لە باوکی ڕاستەقینەى خۆی (لەگەڵ ئەوەش کە بزانێت ئەمە باوکی ڕاستەقینەى نییە) یان کۆیلەیەک (بەندەیەک) بانگەشەی خاوەندارێکی (گەورەیەکی) تر بکات خۆی جگە لە خاوەندارە (گەورە) ڕاستەقینەکەى خۆی؛ ئەوا نەفرەتی خودا وفریشتەکانى وهەموو خەڵکی لێبێت، خواى گەورە هیچ کردەوەیەکی فەرز وسونەتی لێ قبوڵ ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
لەکاتی وتارداندا لەسەر مینبەر، عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: سوێند بە الله، هیچ کتێبێکمان نیە کە بیخوێنینەوە جگە لە کتێبی خودا (قورئان) وئەم تۆمارە، پاشان کاغەزەکەى کردەوە کە ژمارەیەک جۆر وشتری تێدابوو لە گەڵ دیەی خوێنەکە وهەروەها هەندێک بابەت وئەحکامی شەرعی تری تێدا بوو کە پەیوەندی بە کوشتنی ئاژەڵەوە هەبوو لە ناو مەککە، ولەو نووسراوە فەرموودەیەکی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تۆمارکراوە کە فەرموویەتی: مەدینە شوێنێکی پیرۆزە وحەرەمە وەکو مەککە، مەدینە لە نێوان شاخی عیر بۆ شاخی سەور (ثور)ە، ئەوەی بیدعەیەک دابهێنێت لە دیندا یان ببێتە هۆی ئازار وزیانگەیاندن بە مسوڵمانان بە تاوانێک یان ستەمکردنێک، یان داڵدە وپشتیوانى بیدعەچی وستەمکارێک بکات، ئەوا نەفرەت ولەعنەتی خواى گەورەی لێبێت کە نەفرەت بە واتای ئەوە دێت ئەو کەسە دوور بێت لە ڕەحمەتی خودا، ونەفرەتی فریشتەکان وهەموو خەڵکیشی لێبیت، واتە فریشتەکان وهەموو خەڵکیش داوا بکەن کە خواى گەورە لە ڕەحمەتی خۆی دووری بخاتەوە، وخواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا هیچ کردەوەیەکی چاکی لێ قبوڵ ناکات نە فەرز، نە سونەت، ونە تەوبەی لێ قبوڵ دەکات، ونە کەفارەت (فیدیە یان دیەی) لێ قبوڵ دەکات. پەیمانی پێدانی ئەمانەت وپاراستن بە کافر لە لایەن مسوڵمانەوە دروستە بە مەرجە زانراوەکانەوە، ئەگەر ئەم مەرجانە بەدیهات ئەوا نابێت ئەم پەیمانە بشکێندرێت، ئەوەى پەیمانى مسوڵمانەکە بشکێنێت ودەستدرێژی بکاتە سەر کافرەکە؛ کە بە پێی شەریعەتی خودا ئەمانەتی پێدراوە، ئەوا ئەم پەیمان شکێنەرە نەفرەت ولەعنەتی خواى گەورەی لێبێت کە نەفرەت بە واتای ئەوە دێت ئەو کەسە دوور بێت لە ڕەحمەتی خودا، ونەفرەتی فریشتەکان وهەموو خەڵکیشی لێبێت، واتە فریشتەکان وهەموو خەڵکیش داوا بکەن کە خواى گەورە لە ڕەحمەتی خۆی دووری بخاتەوە، وخواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا هیچ کردەوەیەکی چاکی لێ قبوڵ ناکات نە فەرز، نە سونەت، ونە تەوبەی لێ قبوڵ دەکات، ونە کەفارەت (فیدیە یان دیەی) لێ قبوڵ دەکات. وهەرکەسێک بانگەشەی بوونی باوکێکی تر بۆ خۆی بکات جگە لە باوکی ڕاستەقینەى خۆی (لەگەڵ ئەوەش کە بزانێت ئەمە باوکی ڕاستەقینەى نییە) یان کۆیلەیەک (بەندەیەک) بانگەشەی خاوەندارێکی (گەورەیەکی) تر بکات خۆی جگە لە خاوەندارە (گەورە) ڕاستەقینەکەى خۆی؛ ئەوا نەفرەت ولەعنەتی خواى گەورەی لێبێت کە نەفرەت بە واتای ئەوە دێت ئەو کەسە دوور بێت لە ڕەحمەتی خودا، ونەفرەتی فریشتەکان وهەموو خەڵکیشی لێبێت، واتە فریشتەکان وهەموو خەڵکیش داوا بکەن کە خواى گەورە لە ڕەحمەتی خۆی دووری بخاتەوە، وخواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا هیچ کردەوەیەکی چاکی لێ قبوڵ ناکات نە فەرز، نە سونەت، ونە تەوبەی لێ قبوڵ دەکات، ونە کەفارەت (فیدیە یان دیەی) لێ قبوڵ دەکات، چونکە ئەم ئینکاری کردنانە کوفرکردن وسپڵەییە بەرامبەر نیعمەت وچاکەکاری، وهۆکارە بۆ فەوتاندنی مافەکانى میرات ودڵسۆزی (ولاء) وئەقڵ (ژیری) وجگە لەمانە، وهەروەها پچڕاندنی پەیوەندی وخراپەکارییە بەرامبەر نزیکترین کەسەکان، وجگە لە باوک سپڵە بوون بەرامبەر هەموو خزمێک وکەسێک نەهی لێکراوە لە ئیسلامدا بەڵکو داواکراوە کە مرۆڤ بە وەفا بێت وچاکەی بەرامبەری لەبەر چاو بێت.