عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «اسمعوا وأطيعوا، وإن استعمل عليكم عبد حبشي، كأن رأسه زبيبة».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گوێڕایەڵی بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، ئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی کرا بە دەسەڵاتدار بەسەرتانەوە، کە سەری وەکو مێوژ بێت».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

گوێڕایەڵی کاربەدەستەکانتان بن ئەگەرچی بەندەیەکی حەبەشی کرا بە کاربەدەست بەسەر ئێوەوە کە سەری وەکو مێوژ بێت مەبەست لە (مێوژ) ئەوەیە کە ئەگەر لە بنچینەدا حەبەشی بێت یان بگەڕێتەوە سەر حەبەشیەکان لە لقێکی ڕەچەڵەکەوە، کاتێک دەفەرموێت: (کرا) مەبەست ئەوەیە کە ئەم بەندەیە کرا بە کاربەدەست بە فەرمانى (ئەمیر یان خەلیفە). ئەگەر کەسێک بە زۆرە ملێ بوو بە کاربەدەست ولە عەرەب نەبوو؛ بەڵکو بەندەیەکی حەبەشی بوو ئەوا لێرەدا پێویستە گوێڕایەڵ بین وفەرمانەکان جێبەجێ بکەین. وئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ گوێڕایەڵی کردنی کاربەدەست (وەلى ئەمر) مەگەر لە شتێک کە پێچەوانەکردنی فەرمانەکانى شەریعەت بێت، چونکە گوێڕایەڵی کردنیان خێر وئاسایش وجێگیر بوونی گوزەرانی خەڵکی تێدایە ودووربوونە لە ئاژاوە وپشێوی وشوێنکەوتنی هەوا وئارەزوو. بەڵام ئەگەر خەڵکی پێچەوانەى فەرمانەکانى کاربەدەست کردەوە بکەن ئەوا لێرەدا پشێوی وئاژاوە دروست دەبێت وئاسایش وهێوری نامێنێت وهەمووی سەرسام دەبێت بە ڕا وبۆچوونی خۆی، وکار وگوزەران نامێنێت وفیتنە زۆر دەبێت، وئەمیش لەم سەردەمدا بینراوە لە چەند وڵاتێک بە هۆی ئەوەى کەسانێک ئارامیان نەگرت ودەرچوون دژی دەسەڵاتداری وڵاتەکە بەڵام سەرەنجامی دەرچوونەکەیان خراپە وزیان وفیتنە وکوشتنی زۆر زیاتری لێکەوتەوە، بۆیە زانایانی ئەهلی سونە هەرگیز دەرچوونیان بە کارێکی باش نەزانیوە چونکە بە درێژایی مێژووی ئیسلام دەرچوون دژی دەسەڵاتدار تەنها خراپە وئاژاوە وشەڕ وکوشتنی زیاتری لێکەوتووەتەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر