عن عبد الله بن عمرو رضي الله عنهما قال: كنا مع رسول الله - صلى الله عليه وسلم- في سفر، فَنَزَلنَا مَنْزِلًا، فَمِنَّا مَنْ يُصلِح خِبَاءَه، ومِنَّا من يَنتَضِل، ومِنَّا مَن هو في جَشَرِهِ، إِذْ نادى مُنادي رسول الله صلى الله عليه وسلم : الصَّلاةُ جَامِعَةٌ. فاجْتَمَعنَا إلى رسول الله - صلى الله عليه وسلم - فقال: «إِنَّه لَمْ يَكُن نبي قبْلِي إِلاَّ كَان حَقًّا عليه أَنْ يَدُلَّ أُمَّتَه عَلَى خَيرِ مَا يَعْلَمُهُ لَهُم، ويُنذِرَهُم شّرَّ ما يعلمه لهم، وإِنَّ أُمَّتُكُم هذه جَعَل عَافِيَتَهَا في أوَّلِها، وَسَيُصِيبُ آخِرَهَا بَلاَءٌ وأُمُورٌ تُنكِرُونَهَا، وتَجِيءُ فِتنَةٌ يُرَقِّقُ بَعْضُهَا بَعضًا، وتَجِيءُ الفتنة فيقول المؤمن: هذه مُهلِكَتِي، ثُمَّ تَنْكَشِف، وتجيء الفتنة فيقول المؤمن: هَذِه هذِه. فمَنْ أَحَبَّ أنْ يُزَحْزَحَ عن النار، ويدخل الجنة، فَلْتَأْتِه مَنِيَتُهُ وهو يؤمن بالله واليوم الآخر، وَلْيَأتِ إِلى النَّاسِ الَّذِي يُحِبُّ أَنْ يُؤْتَى إليه، ومَنْ بَايَع إِمَامًا فَأَعْطَاه صَفْقَةَ يَدِهِ، وَثَمْرَةَ قلْبِهِ، فَلْيُطِعُه إِن اسْتَطَاع، فَإِن جَاء آخَرُ يُنَازِعُه فَاضْرِبُوا عُنُقَ الآخَرِ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووین لە سەفەرێکدا، لە شوێنێک وەستاین، هەندێکمان خێمەکەى چاکدەکرد، وهەندێکمان پێشبڕکێی نیشان شکێنیان دەکرد، وهەندێکی ترمان خەریکی ئاژەڵەکانى بوو، هەواڵدەری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی کرد: بۆ نوێژ کردن کۆببنەوە، ئێمەش کۆ بووینەوە ﻻی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وفەرمووی: «هەر پێغەمبەرێک لە پێش من هاتبێت ماف بووە لەسەری کە ڕێنیشاندەری ئومەتەکەى بێت بۆ ئەو شتانەى کە دەزانێت خێرە بۆیان، وئاگاداریان بکاتەوە لەو شتانەى کە دەزانێت شەڕە بۆیان، ئەم ئومەتەی ئێوە سەلامەت بوونی لە سەردەمەکانى سەرەتایدایە، وسەردەمەکانى کۆتایی ئەم ئومەتە تووشی بەڵا وتاقیکردنەوە دەبێت وتووشی شتانێک دەبن کە ئێوە ئینکاریان لێدەکەن لەسەر ئەو کردەوانەیان، وفیتنەى وتاقیکردنەوەکان هەتا دێت گەورەتر دەبن وئەوانەى پێشووتر بچووکتر دەبنەوە، فیتنە وبەڵای ئەوتۆ تووشی ئیماندار دەبێت کە دەڵێت: لەم فیتنەیەدا تیا دەچم، پاشان فیتنەکە نامێنێت، ودانەیەکی تر دێت، ئیماندار دەڵێت: ئەمەتا ئەمەتا (تیا چوونم). بۆیە ئەوەى حەز دەکات ڕزگاری بێت لە دۆزەخ، وبچێتە بەهەشتەوە، ئەوا با بمرێت لەسەر باوەڕهێنان بە ( الله ) وڕۆژی دوایی، وبا بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی بکات کە ئەو حەز دەکات بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، وهەرکەسێک بەیعەت بە پێشەوایەک بدات؛ ودەستی بگرێت ودڵسۆزی خۆی بۆ دەرببڕێت، با بە گوێرەی توانا گوێڕایەڵی بکات، ئەگەر کەسێکی تر هات بۆ ئەوەى لەسەر دەسەڵات لای بەرێت؛ ئەوا لە گەردنی ئەو کەسەی تر بدەن».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: ئەوەى لەسەر پێغەمبەران واجبە لە ڕوونکردەوە وئامۆژگاری وڕێنیشاندان بۆ ئەنجامدانى خێر وچاکە وئاگاداری کردنەوە وڕوونکردنەوەى شەڕ وخراپە؛ ئەوا لەسەر بانگخوازانیش واجبە کە هەمان کردەوە بکەن، وسەرەتای ئەم ئومەتە لەسەر خێر بوون وسەلامەت بوون لە فیتنە وتاقیکردنەوەکان، لە کۆتایی ئەم ئومەتەدا تووشی ئەوەندە شەڕ وخراپە وتاقیکردنەوە دەبێت وایان لێدەکات کە فیتنە وتاقیکردنەوەکانى پێشووتر بە کەم وبچووک بزانن، وڕزگاربوون لەم تاقیکردەوانە بە دەستگرتنە بە قورئان وسونەت، وجوان مامەڵە کردن لەگەڵ خەڵکی، وپابەندبوون بە بەیعەتی فەرمانڕەواکان، ودەرنەچوون دژیان، وکوشتار کردن دژی ئەوانەى کە دەیانەوێت ڕیزی مسوڵمانان تێکبدەن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر