پۆلێنکردن:
+ -


____

[] - []
المزيــد ...

لە ئەبی مەسعود عوقبەی كوڕی عەمرو ی ئەنساڕی بەدریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«بە دڵنیاییەوه، ئەوەی خەڵكی پێی گەیشتوون وفێربوون له قسەی پێغەمبەرانی پێشوو؛ ئەوەیە كه ئەگەر شەرمت نەكرد ئەوا هەرچی ئارەزوو دەكەیت بیكه».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [الأربعون النووية - 20]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت لەو وەسیەت وئامۆژگارییەكانی پێغەمبەرانی پێشوو فەرموویانە، وخەڵكی لەنێو خۆیاندا باسیان كردووە وبووە بە میرات لەنێویان سەدە لەپاش سەدە، هەتاوەكو گەیشتە سەرەتای ئەم ئومەتە، وەسیتەكە ئەمەیە: بڕوانە دەتەوێت چی بكەیت، ئەگەر شتێك بێت كە شەرم ناكەیت لە كردنی؛ ئەوا بیكە، وئەگەر شتێك بێت شەرم لە كردنی دەكەیت؛ ئەوا مەیكە، چونكە ڕێگر لە كردنی شتی ناشیرین وقەدەغەكراو؛ شەرمە، ئەوەی شەرمی نەبێت ئەوا تووشی هەموو تاوانێكی خراپ وقێزەوەنی دەكات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. شەرم كردن بنچینەی ڕەوشتە بەرزەكانە.
  2. شەرمكردن ڕەوشتێكە لە ڕەوشتەكانی پێغەمبەران -علیهم السلام-، ولە ڕێباز ونەریتی ئەوانە.
  3. شەرمکردن دەبێـتە هۆی ئەوەى مسوڵمان ئەو کردەوانە ئەنجامبدات کە جوانی دەکات ودەیڕازێنێتەوە، ودوور بکەوێتەوە لەو کردەوانەى کە پیس وناشیرینی دەکات.
  4. نەوەوی دەڵێت: فەرمانكردن لێرەدا بۆ ڕێگەپێدانە، واتا: ئەگەر ویستت شتێك بكەیت ئەوا بیكە ئەگەر نەبێتە هۆی هەستكردن بە شەرمەزاری لەپێش خوای گەورە ولە پێش خەڵكی، ئەگەرنا ئەوا مەیكە، ئەمە یەكێكە لە تەوەرە سەرەكیەكانی ئاینی ئیسلام، مەبەست ئەوەیە شتێك فەرمانی پێكرا بێت واجبە یان سونەتە؛ بۆیە شەرم دەكرێت لە ئەنجام نەدانی، وشتێك نەهی لێكرا بێت حەرامە یان مەكروهە ؛ بۆیە شەرم دەكرێت لە نزیكبوونەوە لێی، بەڵام ڕێگەپێدراو ؛ شەرمكردن لە ئەنجامدانی ئاساییە، هەروەها دووركەوتنەوەیش لێی، بۆیە ئەم فەرموودەیە پێنج حوكمەكەی ئیسلامی لەخۆگرتووە، ووتراوە: ئەم فەرمانكردنە بۆ هەڕەشەیە لێرەدا، ماناكەی: ئەگەر شەرمت نەبوو ئەوا چی دەكەیت بیكە؛ چونكە خوای گەورە پاداشتت دەداتەوە، ووتراوە: فەرمانكردن لێرەدا بەمانای هەواڵدان دێت، واتا: ئەوەی شەرم نەكات هەرچیەكی بوێت دەیكات.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی فولانی ئیتاڵی ئورومی كانادی الولوف البلغارية ئازەری اليونانية الأكانية ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية اللينجالا المقدونية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان
زیاتر