عَنْ أَبِي العَبَّاسِ، عَبْدِ الله بْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: كُنْت خَلْفَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمًا، فَقَالَ:
«يَا غُلَامِ! إنِّي أُعَلِّمُك كَلِمَاتٍ: احْفَظِ اللَّهَ يَحْفَظْكَ، احْفَظِ الله تَجِدْهُ تُجَاهَكَ، إذَا سَأَلْتَ فَاسْأَلِ اللهَ، وَإِذَا اسْتَعَنْتَ فَاسْتَعِنْ بِاَللهِ، وَاعْلَمْ أَنَّ الأُمَّةَ لَوْ اجْتَمَعَتْ عَلَى أَنْ يَنْفَعُوكَ بِشَيْءٍ لَمْ يَنْفَعُوكَ إلَّا بِشَيْءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللَّهُ لَكَ، وَإِنِ اجْتَمَعُوا عَلَى أَنْ يَضُرُّوكَ بِشَيْءٍ لَمْ يَضُرُّوكَ إلَّا بِشَيْءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللَّهُ عَلَيْكَ؛ رُفِعَتِ الأَقْلَامُ، وَجَفَّتِ الصُّحُفُ».
وَفِي رِوَايَةِ غَيْرِ التِّرْمِذِيِّ: «احْفَظِ اللهَ تَجِدْهُ أَمَامَكَ، تَعَرَّفْ إلَى اللهِ فِي الرَّخَاءِ يَعْرِفْكَ فِي الشِّدَّةِ، وَاعْلَمْ أَنَّ مَا أَخْطَأَكَ لَمْ يَكُنْ لِيُصِيبَكَ، وَمَا أَصَابَك لَمْ يَكُنْ لِيُخْطِئَكَ، وَاعْلَمْ أَنَّ النَّصْرَ مَعَ الصَّبْرِ، وَأَنْ الفَرَجَ مَعَ الكَرْبِ، وَأَنَّ مَعَ العُسْرِ يُسْرًا».
[صحيح] - [رواه الترمذي وغيره] - [الأربعون النووية: 19]
المزيــد ...
لە ئەبی عەباس، عبد الله ی كوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: ڕۆژێكیان لە پشتی پێغەمبەری خوداوە بووم -صلى اللە علیە وسلم-؛ فەرمووی:
ئەی گەنج وتازە پێگەیشتوو، هەندێک وشە و زانیاریت فێر دەکەم: سنوورەکانی خودا بپارێزە؛ ئەوا خودا دەتپارێزێت، سنوورەکانی خودا بپارێزە؛ ئەوا دەبینیت خودا لە هەمو کارێکدا لەگەڵتدایە (ویارمەتیدەرتە)، ئەگەر داوات کرد؛ ئەوا تەنها داوا لە خودا بکە، وە ئەگەر داواى يارمەتی وپشتیوانیت كرد؛ ئەوا تەنها داوا له خودا بكه، وە بزانه بەڕاستى ئەگەر هەموو مرۆڤەکان كۆببنەوه بۆ ئەوەی بەشتێک سودت پێبگەیەنن؛ ئەوا سوودت پێ ناگەيەنن تەنها بە شتێک نەبێت كه خودا بۆتى نووسيووه، وئەگەر كۆببنەوه بۆ ئەوەى به شتێك زەرەر وزيانت پێ بگەيەنن؛ ئەوا زەرەر و زيانت پێ ناگەيەنن تەنها بەو شته نەبێت كه خودا لە سەرتى نووسيووه، قەڵەمەكانى نووسينى قەدەر هەڵگيراون، وپەڕەكانيش وشك بوونەتەوه».
[صەحیحە] - [رواه الترمذي وغيره] - [الأربعون النووية - 19]
ئیبن عەباس -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کاتێک كە گەنجێکی تازە پێگەیشتو بوو لەگەڵ پێغەمبەر-صلى اللە علیە وسلم- بەسوواری ڕێیان دەکرد، - وپێغەمبەر صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: من هەندێک شتت فێر دەکەم کە بەهۆیانەوە خواى گەورە سوودت پێدەگەیەنێت: فەرمانەکانى خودا بپارێزە وخۆت بەدوور بگرە لە نەهی لێکراوەکان، بەشێوەیەک لە عیبادەت وپەرستندا بتبینێت، ولە كردنی تاوان وگوناهدا بوونت نەبێت، ئەگەر بەم شێوەیە بیت ئەوا پاداشتی تۆ ئەوەیە خودا دەتپارێزێت لە ناخۆشی وناڕەحەتیەکانى دونیا وقیامەت، وسەرت دەخات لە ئەرکەکانت لە هەرشوێنێک بیت. وئەگەر ویستت داواى شتێک بکەیت ؛ بەتەنها داوا لە الله بکە والله وەڵامی داواکاران دەداتەوە. وئەگەر ویستت داواى یارمەتی و بەهاناوە هاتن بکەیت ؛ ئەوا تەنها لە الله داواى بکە. ودڵنیابە لەوەى ئەگەر هەموو سەر زەوی كۆببنەوه بۆئەوەى سوودێکت پێبگەیەنن؛ ئەوا ناتوانن ئەو سوودە بە تۆ بگەیەنن مەگەر خوای گەورە ئەو سوودەى بۆ تۆ نووسیبێت، وهیچ زیانێک تووشت نابێت ئەگەرچیش هەموو خەڵکی سەر زەوی کۆ ببنەوە لەسەر زیانگەیاندن بە تۆ؛ مەگەر خوای گەورە ئەو زیانەى لەسەر تۆ نووسیبێت. وئەمانە هەمووی خواى گەورە -عز وجل- نووسیویەتی لە قەدەردا بەپێی زانست وحیکمەتی، وئەوەى خودا نووسیویەتی ناگۆڕێت. وهەرکەسێک فەرمانەكانی خودا جێبەجێ بكات و دووربکەوێتەوە لە نەهیلێكراوەكانی؛ ئەوا خودا -سبحانه وتعالی- لە پێشی دەبێت و دەزانێت لەسەر چییە و یارمەتی دەدات و پشتیوانی دەکات. ومرۆڤ ئەگەر لە كاتی خۆشیدا گوێڕایەڵی خودا بکات؛ ئەوا خودا لە کاتی تەنگانەدا دەرچەی ڕزگاربوونی بۆ ئاسان دەكات، ودەبێت هەموو بەندەیەک ڕازی بێت بەوەی کە خودا بۆی دیاری کردووە لە خێر و شەڕ. و لەگەڵ تەنگانە و تاقیکردنەوەکاندا؛ دەبێت بەندە پابەندی ئارامگری بێت، چونکە ئارامگری کلیلی ڕزگاربوونە، و ناڕەحەتی وناخۆشی ئەگەر توند بوو؛ ئەوا ڕزگاربوون لەلایەن خوداوە دێت، و ئەگەر بارودۆخ سەخت بوو؛ ئەوا خودا بەدوایدا ئاسانی دێنێت.