عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «كان رجل يُدَايِنُ الناس، وكان يقول لفَتَاه: إذا أَتَيْتَ مُعْسِرًا فَتَجَاوَزْ عنه، لعَلَّ الله أن يَتَجَاوَزَ عنَّا، فَلَقِيَ الله فتَجَاوز عنه».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاوێک هەبوو قەزری دەدا بە خەڵکی، ودەیووت بەو کوڕەی کە لای کاری دەکرد: ئەگەر ڕۆیشتیت بۆ لای کەسێک کە حاڵی نالەبار وقورس بوو (لە ڕووی داراییەوە)، ئەوا چاپۆشی لێبکە، بەڵکو خوای گەورە لە ئێمەش خۆش بێت، ئەو پیاوە گەیشتە لای خوای گەورە (لە قیامەتدا) و خودا لێی خۆشبوو».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

واتای فەرموودەکە: (پیاوێک هەبوو قەزری دەدا بە خەڵکی): واتە: قەرزی پێیان دەدا یان شتی پێیان دەفرۆشت پاش ماوەیەک پارەکەی وەردەگرتەوە، بەو کوڕەی دەووت کە لای کاری دەکرد وقەرزەکانی وەردەگرتەوە: ئەگەر ڕۆیشتی بۆ لای یەکێک لەوانەی قەرزی لابوو وپارەی پێنەبوو قەرزەکەی بداتەوە بەهۆی نەبوونی توانای دارایی. (ئەوا چاپۆشی لێبکە): یان بە مانای ئەوەی ماوەی زیاتر پێبدە یان زۆر مەکە لە داواکردنی پارەکە، یان ئەوەندە پارەی دا وەریبگرە ئەگەر کەموکوڕیەکی کەمیش هەبێت. (بەڵکو خوای گەورە لە ئێمەش خۆش بێت): واتا: لێمان خۆش بێت بە هۆی ئەم کردەوەیەی ئەنجامی دەدەین کە چاوپۆشی کردنە لە بەندەکانی وئاسانکاری کردنی کاریانە ولابرنی حەرەج وناڕەحەتیە لە سەریان. وئەمەش بە هۆی زانستی ئەم کەسە سەبارەت بەوەی کە خوای گەورە پاداشتی بەندەکانی دەداتەوە بە هۆی چاکەکاریان بەرامبەر بەندەکانی تر، وبەهۆی زانستی ئەم کەسە سەبارەت بەوەی کە خوای گەورە چاکەی چاکەکاران پاداشت دەداتەوە و ون نابێت. (ئەو پیاوە گەیشتە لای خوای گەورە (لە قیامەتدا) و خودا لێی خۆشبوو): وەکو پاداشتێک بۆ ڕەحمەت وبەزەیی ئەم پیاوە بە خەڵکی، ونەرم ونیان بوون لە گەڵیان، وئاسانکردنی کاریان ئەگەرچیش هیچ کردەوەیەکی چاکی ئەنجام نەداوە، هەروەکو لە ریوایەتی (النَسائي و إبن حبان) هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: ( إن رجلا لم يعمل خيرا قط، وكان يُداين الناس، فيقول لرسوله: خذ ما تيسر، واترك ما عسر وتجاوز، لعل الله تعالى أن يتجاوز عنا ) واته: ( پیاوێک هەرگیز هیچ کردەوەیەکی چاکی ئەنجام نەدابوو، قەرزی دەدا بە خەڵکی، بەو کەسەی کە دەینارد بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکان دەیووت: ئەوەی هەیانبوو وەری بگرە، وئەوەی قورس بوو لە سەریان ونەیانبوو لێیان خۆش بە وچاوپۆشی بکە، بەڵکو خوای گەورەش لە ئێمەش خۆش بێت). کاتێک گومانی باشی برد بە خوای گەورە وچاکەکار بوو بەرامبەر بەندەکانی، ئەوا خوای گەورەش لە تاوانەکانی خۆش بوو چونکە پاداشت دانەوە لە ڕەگەزی کردەوەکانە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. کەسێک پاداشت وەردەگرێت ئەگەر فەرمان بە چاکە وخێر بکات ئەگەر خۆیشی ئەو خێرە ئەنجام نەدات.
  2. شەریعەتی ئەوانەی پێش ئێمە شەریعەتە بۆ ئێمەش ئەگەر شتێکی تێدا نەبێت کە پێچەوانەی شەریعەتەکەمان بێت.
  3. ئامۆژگاری کردن بە لێکدانەوەی نالەباری وقورسی حاڵەت (لە ڕووی داراییەوە یان هەر لایەنێکی ترەوە) ونەرم ونیان بوون لە داواکردندا.
زیاتر