عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «كلُّ بني آدم خَطَّاءٌ، وخيرُ الخَطَّائِينَ التوابون».
[حسن] - [رواه الترمذي وابن ماجه والدارمي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو نەوەی ئادەمێک هەڵە وگوناهکارە، وباشترین وخێرترین گوناهکارەکان ئەوانەن کە تەوبە دەکەن».
حەسەنە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هیچ مرۆڤێک دوور نییە لە تاوانکردن، چونکە مرۆڤ لە سەر لاوازی دروستکراوە بەوەی کە بە زۆری ملکەچ نابن بۆ فەرمانەکانی پەروەردگاریان وخۆیان لا نادەن لە نەهی لێکراوەکان، بۆیە خوای گەورە دەرگای تەوبە کردنی بەردەوام کراوەیە بۆ تەوبەکاران، وبۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: باشترین تاوانکاران وهەڵەکاران ئەوانەن کە زۆر تەوبە دەکەن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەوەی ئادەم تووشی هەڵە وتاوان دەبێت، بۆیە واجبە لە سەر ئیماندار ئەگەر تووشی تاوانێک بوو دەستبەجێ یەکسەر تەوبە بکات لەو تاوانە.
زیاتر