عَنْ أَبِي عَبْدِ الرَّحْمَنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ:
حَدَّثَنَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهُوَ الصَّادِقُ المَصْدُوقُ: «إِنَّ أَحَدَكُمْ يُجْمَعُ خَلْقُهُ فِي بَطْنِ أُمِّهِ أَرْبَعِينَ يَوْمًا، ثُمَّ يَكُونُ عَلَقَةً مِثْلَ ذَلِكَ، ثُمَّ يَكُونُ مُضْغَةً مِثْلَ ذَلِكَ، ثُمَّ يُرْسَلُ إلَيْهِ المَلَكُ فَيَنْفُخُ فِيهِ الرُّوحَ، وَيُؤْمَرُ بِأَرْبَعِ كَلِمَاتٍ: بِكَتْبِ رِزْقِهِ، وَأَجَلِهِ، وَعَمَلِهِ، وَشَقِيٍّ أَوْ سَعِيدٍ؛ فَوَالَّذِي لَا إلَهَ غَيْرُهُ إنَّ أَحَدَكُمْ لَيَعْمَلُ بِعَمَلِ أَهْلِ الجَنَّةِ حَتَّى مَا يَكُونُ بَيْنَهُ وَبَيْنَهَا إلَّا ذِرَاعٌ فَيَسْبِقُ عَلَيْهِ الكِتَابُ فَيَعْمَلُ بِعَمَلِ أَهْلِ النَّارِ فَيَدْخُلُهَا، وَإِنَّ أَحَدَكُمْ لَيَعْمَلُ بِعَمَلِ أَهْلِ النَّارِ حَتَّى مَا يَكُونُ بَيْنَهُ وَبَيْنَهَا إلَّا ذِرَاعٌ، فَيَسْبِقُ عَلَيْهِ الكِتَابُ فَيَعْمَلُ بِعَمَلِ أَهْلِ الجَنَّةِ فَيَدْخُلُهَا».
[صحيح] - [رواه البخاري ومسلم] - [الأربعون النووية: 4]
المزيــد ...
لە ئەبی عبد الرحمن عبداللە کوڕی مەسعودەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانى گێڕایەوە لەکاتێکدا ئەو ڕاستگۆیە و بەڕاستگۆ دانراوە، فەرمووی: «هەر یەکێکتان دروستکردنی -بەم جۆرەیە- کۆدەکرێتەوە لە سکی دایکیدا لە چل ڕۆژدا، پاشان دەبێتە خوێنێکی مەیو بۆ هەمان ماوە، پاشان دەبێتە پارچە گۆشتێک بۆ هەمان ماوە، پاشان فریشتەیەکی بۆ دەنێردرێت ڕۆحی بەبەردا دەکات وفەرمانی پێدەکرێت بە چوار شت: ڕزق وتەمەن وکردەوە، ولادەرە لە ڕێبازی خودا یان لەسەر ڕێبازی خودایە، وسوێند بە ئەوزاتەی کە هیچ پەرستراوێک -هەق وڕاست نییە بپەرسترێت- جگە لە ئەو، یەکێکتان کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت هەتاوەکو لەنێوان ئەو وبەهەشت -دووری- باڵێک دەمێنێتەوە؛ قەدەر دێتە پێشی، بۆیە کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ و دەچێتە نێویەوە، ویەکێکتان کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ هەتاوەکو لەنێوان ئەو ودۆزەخ -دووری- باڵێک دەمێنێتەوە؛ قەدەر دێتە پێشی، و کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت و دەچێتە نێویەوە».
[صەحیحە] - [رواه البخاري ومسلم] - [الأربعون النووية - 4]
ئیبن مەسعود -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانی گێڕایەوە لەکاتێکدا ئەو ڕاستگۆیە لە فەرموودەکانی، و بەڕاستگۆ دانراوە لایەن خواى گەورەوە -سبحانه وتعالى-، فەرمووی: یەکێکتان خوڵقاندنی کۆدەکرێتەوە، ئەمیش پاش ئەوەی پیاو لەگەڵ خێزانەکەى جووت دەبێت ومەنی پیاو وئافرەتەکە کۆدەبێتەوە لە ڕەحمی ئافرەتەکە پاش چل ڕۆژ دەبێـتە دڵۆپەیەک -نوتفەیەک- لە مەنی پیاو وئافرەت، پاشان دەبێتە پارچە خوێنێک ئەمیش پارچە خوێنێکی چڕی کوڵۆیە، ئەمە لە چل ڕۆژی دووەم، پاشان دەبێتە پارچە گۆشتێک بەقەبارەی ئەوەندەى بتوانرێت قووت بدرێت، ئەمە لە چل ڕۆژی سێیەم، پاشان خواى گەورە فریشتەیەکی بۆ دەنێرێت، بۆیە ڕۆح دەکات بەبەریدا پاش تەواوبوونی چل ڕۆی سێیەم، وفەرمانى پێدەکرێت بەنووسینی چوار شت : ڕزقەکەى، ئەمیش ئەو نیعمەتانەیە کە دەستی دەکەوێت لە تەمەنیدا، وئەجەلەکەى، ئەمیش ماوەى مانەوەیەتی لەدونیادا، وکردەوەى، ئایا چۆن کردەوە دەکات؟ ئایا خراپەکار -چارەڕەش- یان چاکەکارە -بەختەوەرە-. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێندنی خوارد : یەکێکتان کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت، وکردەوەکانی لای خەڵکی چاکەکارییە، بەردەوامەلەسەری هەتاوەکو لەنێوان ئەو وبەهەشت -دووری- باڵێک دەمێنێتەوە، واتا: دووری ئەو کەسە لە بەهەشت هێندەى دووری کەسێکە لەشتێکەوە لە سەر زەوی بەدووری باڵێک، بەڵام قەدەر دێتە پێشی وئەوەى لەسەری نووسراوە جێبەجێ دەبێت، بۆیە کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ و کۆتا کردەوەکانى بەم شێوەیە دەبێت ودەچێتە نێویەوە، چونکە مەرجی قبوڵبوونی کردەوە ئەوەیە کە لەسەری جێگیر بێت ونەگۆڕێت، وکەسێکی تر کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ هەتاوەکو نزیک دەبێت لەوەى بچێتە دۆزەخەوە، واتا: دووری ئەو کەسە لە دۆزەخ هێندەى دووری کەسێکە لەشتێکەوە لە سەر زەوی بەدووری باڵێک، بەڵام قەدەر دێتە پێشی وئەوەى لەسەری نووسراوە جێبەجێ دەبێت، بۆیە کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت و کۆتا کردەوەکانى بەم شێوەیە دەبێت ودەچێتە نێویەوە،