عن النواس بن سمعان رضي الله عنه قال: ذكر رسول الله صلى الله عليه وسلم الدجال ذات غداة، فخفض فيه ورفع حتى ظنناه في طائفة النخل. فلما رحنا إليه، عرف ذلك فينا، فقال: «ما شأنكم؟» قلنا: يا رسول الله، ذكرت الدجال الغداة، فخفضت فيه ورفعت، حتى ظنناه في طائفة النخل. فقال «غيرُ الدجال أخوفُني عليكم، إن يخرج وأنا فيكم فأنا حَجِيجُهُ دونكم، وإن يخرج ولستُ فيكم فامرؤ حجيج نفسه، والله خليفتي على كل مسلم. إنه شاب قَطَطٌ عينه طافية، كأني أُشَبِّهُهُ بعبد العُزَّى بن قَطَن، فمن أدركه منكم، فليقرأ عليه فواتح سورة الكهف؛ إنه خارج خَلَّةً بين الشام والعراق، فَعَاثَ يمينا وعاث شمالا، يا عباد الله فاثبتوا» قلنا: يا رسول الله، وما لبثه في الأرض؟ قال: «أربعون يوما: يوم كسنة، ويوم كشهر، ويوم كجمعة، وسائر أيامه كأيامكم» قلنا: يا رسول الله، فذلك اليوم الذي كسنة أتكفينا فيه صلاة يوم؟ قال: «لا، اقدروا له قدره». قلنا: يا رسول الله، وما إسراعه في الأرض؟ قال: «كالغيث استدبرته الريح، فيأتي على القوم، فيدعوهم فيؤمنون به ويستجيبون له، فيأمر السماء فتمطر، والأرض فتنبت، فتروح عليهم سارحتهم أطول ما كانت ذرى. وأسبغه ضروعا، وأمده خواصر، ثم يأتي القوم فيدعوهم، فيردون عليه قوله، فينصرف عنهم، فيصبحون مُمْحِلِينَ ليس بأيديهم شيء من أموالهم، ويمر بالخربة، فيقول لها: أخرجي كنوزك، فتتبعه كنوزها كَيَعَاسِيبِ النحل، ثم يدعو رجلا ممتلئا شبابا فيضربه بالسيف، فيقطعه جزلتين رمية الغرض، ثم يدعوه، فيقبل، ويتهلل وجهه يضحك، فبينما هو كذلك إذ بعث الله تعالى المسيح ابن مريم صلى الله عليه وسلم فينزل عند المنارة البيضاء شرقي دمشق بين مَهْرُودَتَيْنِ ، واضعا كفيه على أجنحة ملكين، إذا طأطأ رأسه قطر، وإذا رفعه تحدر منه جمان كاللؤلؤ، فلا يحل لكافر يجد ريح نفسه إلا مات، ونفسه ينتهي إلى حيث ينتهي طرفه، فيطلبه حتى يدركه بباب لد فيقتله، ثم يأتي عيسى صلى الله عليه وسلم قوما قد عصمهم الله منه، فيمسح عن وجوههم ويحدثهم بدرجاتهم في الجنة، فبينما هو كذلك إذ أوحى الله تعالى إلى عيسى صلى الله عليه وسلم : أني قد أخرجت عبادا لي لا يَدَانِ لأحد بقتالهم، فحَرِّزْ عبادي إلى الطُّور. ويبعث الله يأجوج ومأجوج وهم من كل حَدَبٍ يَنْسِلُون، فيمر أوائلهم على بحيرة طَبَرِيَّةَ فيشربون ما فيها، ويمر آخرهم فيقولون: لقد كان بهذه مرة ماء، ويحصر نبي الله عيسى صلى الله عليه وسلم وأصحابه حتى يكون رأس الثور لأحدهم خيرا من مئة دينار لأحدكم اليوم، فيرغب نبي الله عيسى صلى الله عليه وسلم وأصحابه رضي الله عنهم إلى الله تعالى، فيرسل الله تعالى عليهم النَّغَفَ في رِقَابهم، فيُصبحون فَرْسَى كموت نفس واحدة، ثم يهبط نبي الله عيسى صلى الله عليه وسلم وأصحابه رضي الله عنهم إلى الأرض، فلا يجدون في الأرض موضع شِبْرٍ إلا ملأه زَهَمُهُمْ ونَتَنُهُم، فيرغب نبي الله عيسى صلى الله عليه وسلم وأصحابه رضي الله عنهم إلى الله تعالى، فيرسل الله تعالى طيرا كأعناق البُخْتِ ، فتحملهم، فتطرحهم حيث شاء الله، ثم يرسل الله عز وجل مطرا لا يكن منه بيت مَدَرٍ وَلا وَبَرٍ ، فيغسل الأرض حتى يتركها كَالزَّلَقَةِ ، ثم يقال للأرض: أنبتي ثمرتك، وردي بركتك، فيومئذ تأكل العِصَابَةُ من الرمانة، ويستظلون بِقَحْفِهَا ، ويبارك في الرسل حتى أن اللقحة من الإبل لتكفي الفئام من الناس؛ واللقحة من البقر لتكفي القبيلة من الناس، واللَّقْحَة من الغنم لتكفي الفَخِذَ من الناس؛ فبينما هم كذلك إذ بعث الله تعالى ريحا طيبة فتأخذهم تحت آباطهم. فتقبض روح كل مؤمن وكل مسلم؛ ويبقى شرار الناس يَتَهَارَجُونَ فيها تهارج الحمر، فعليهم تقوم الساعة».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...
لە نەواسی كوڕى سەمعانەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: سەرلەبەیانییەک پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- باسی دەججالی کرد، هەندێک جار وا وەسفی دەکرد کە گرنگ نییە، وهەندێک جاری تر وا وەسفی کرد کە باسەکەى زۆر گەورە وگرنگە هەتاوەکو پێمان وابوو لە نێو کۆمەڵە دارخورماکانە، کاتێک ڕێکەوتین بچين بۆ لای، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ھەستى پێکردین وفەرمووى: «ئەوە چیتانە؟»، ووتمان: پێغەمبەری خودا سەرلەبەيانى باسى دەججالت بۆمان کرد، وهەندێک جاری تر وا وەسفت کرد کە باسەکەى زۆر گەورە وگرنگە هەتاوەکو پێمان وابوو لە نێو کۆمەڵە دارخورماکانە، فەرمووی: «شتێکی تر هەیە زیاتر له دەججال مەترسى لێدەکەم لەسەرتان، ئەگەر دەرچێت ومنتان لەناودا بم ئەوا من لە برى ئێوه چارى دەکەم، بەڵام ئەگەر دەرچێت ومنتان لەنێودا نەبم ئەوا با ھەركەسێک چارەسازى خۆی بێت، خودایش هەموو موسڵمانێك دەپارێزێت لە پاش من، (دەججال) گەنجێکی چاو هەڵتۆقيوی قژ لووله، وەك ئەوەی بیشوبھێنم به (عبدالعزى)ی کوڕى (قطن) جا ھەرکەسێک له ئێوه پێى گەیشت با سەرەتای سورەتى (الكهف)ی بەسەردا بخوێنێت، ئەو له ڕێگا وجێگایەكى بەردەڵانى سەختى نێوان (شام) و (عێراق) دەردەچێت، جارێک به لای ڕاست وجارێک به لای چەپدا ئاشووب دەنێتەوە، ئەی بەندەكانى خودا جێگیر ودامەزراو بن». ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، چەندێك لەسەر زەویدا دەمێنێتەوە؟ فەرمووی: «چل ڕۆژ ڕۆژێكى وەك ساڵێکه، وڕۆژێکی وەك مانگێکه و ڕۆژێکی وەك هەفتەیەکە وڕۆژەکانی تر وەك ڕۆژانی ئاسایی ئێوەیە». ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەو ڕۆژەی كە وەك ساڵێکه نوێژی ڕۆژێكمانی تێدا بەس دەبێت (واتە: نوێژی یەک ڕۆژ بکەین بۆ ئەو هەموو ساڵە بەسە)؟ فەرمووى: «نا، به ئەندازەی خۆی خەمڵاندنی بۆ بکەن (واتە: بە ئەندازەى شەو وڕۆژێکی ئاسایی -24 کاتژمێر- پێنج نوێژە فەرزەکە بکەن)»، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی خێرایی جووڵەی چۆنە بەسەر زەویدا؟ فەرمووی: «وەك بارانێك وایه بای لە پشت بێت، دێت بەسەر گەل وهۆزێکدا بانگیان دەكات ئەوانیش باوەڕی پێ دێنن ودێن به دەمیەوە، ئینجا فەرمان دەكات به ئاسمان باران ببارێنێت، بە زەویش ڕووەك بڕوێنێت، سەر له ئێواران مەڕ وماڵاتیان کە دێتەوە سەرپشتیان له جاران بەرزترە وگوانیان پڕ شیرتره و ناوقەدیان پانتر وقەڵەوتربووە، پاشان تێدەپەڕێت به لای هۆزێكدا بانگیان دەكات، ئەوانیش بەرپەرچى قسەکەی دەدەنەوە، ئەویش وازیان لێدێنێت، ئيتر وشكەساڵی وبێبارانى ڕوویان تێدەکات هیچیان بە دەستەوە نامێنێت له ماڵ وسامانيان، تێپەڕدەبێت بە لای وێرانە وکەلاوەیەکدا پێی دەڵێت: گەنجینەكانى خۆت دەربكە، گەنجینەکانى شوێنى دەکەون وەك شای هەنگ (کاتێک هەنگەکانى دیكه شوێنى دەکەون)، پاشان بانگى پیاوێک دەکات كه لەوپەڕی گەنجێتیدایە بە شمشێرەکەی لێى دەدات، ھەروەك چۆن دەدرێت له نیشانه دەيكات به دوو کەرتەوە، پاشان بانگدەكات ئەویش سەر له نوێ بەرەو ڕووی دێتەوە، وڕەنگ وڕووی پرشه دەدات وپێدەکەنێت، لە کاتێکدا كە لەو حاڵەدايە؛ خوای گەورە (مەسیح)ی کوڕی مریەم -صلى الله علیه وسلم- دەنێرێت، لای منارە سپیەکەی خۆرهەڵاتى ديمەشق دادەبەزێت، لەدوو بەرگى زەرددا، هەردوو دەستى خستووەتە سەر باڵى دوو فریشتە، کاتێک سەر دادەخات سەرى ئاوى لێدەتكێت، کاتێکیش سەر بەرزدەکاتەوە جۆرە ئاوێكی لێدەچۆڕێت هەر دەڵێی دانەی مرواریيە، هیچ کافرێک (بێباوەڕێك) نییە هەست بە بۆنى هەناسەی بكات ونەمرێت، هەناسەيشى بڕ دەکات بە ئەندازەى ئەوەندەى چاوى بڕ بكات، شوێن (دەججال) دەکەوێت هەتاوەكو لە بەردەرگای شارۆچكەی (لود:لُد) پێی دەگات ودەیکوژێت. پاشان عیسا -صلى الله عليه وسلم- دێت بۆ لای هۆزێك كه خودا پاراستوونى لێى دەست دێنێت بەسەر دەموچاوياندا، قسەیان بۆ دەکات سەبارەت بە پلەوپایەیان لە بەھەشتدا، لەکاتێکدا عيسا لەم حاڵەدایە، خودا وەحی دەنێرێت كه من چەندین بەندەم دەرهێناوە كه كەس توانای جەنگ کردنى نییه لە دژیان، بۆیە بەندەکانى من حەشاردە (بینابە وبیانپارێزە) لە كێوی (توڕ:طور)، ئینجا خودا (يەئجوج) و (مەئجوج) دەنێرێت، {وهم من كل حَدَبٍ يَنْسِلُون} [الأنبیاء: 66] واتە: {لە هەموو تەپۆڵکەیەکەوە (گردێکەوە) بە ڕاکردن بەر دەبنەوە}، بەراییەکانيان تێپەڕ بوون به لای دەریاچەى (تەبەڕیە:طبرية)دا چى تێدا بێت دەیخۆنەوە، دوایینەکانیان كاتێک تێدەپەڕن دەڵێن: ئەمە کاتى خۆی ئاوى تێدا بووە، پێغەمبەری خودا عیسا -صلى الله عليه وسلم- وهاوەڵەكانى گەمارۆ دەدرێن هەتاوەكو وای لێدێت سەرەگایەك بۆ هەریەكێك لەوان باشترە له سەد دينار بۆ یەكێك له ئێوه ئەمڕۆ، ئینجا پێغەمبەری خودا عیسا -صلى الله عليه وسلم- وهاوەڵەکانى -ڕەزای خوایان لێبێت- دەست دەکەن بە پاڕانەوە وداواکردن لە خوای گەورە، لە پاشاندا خوای گەورە كرمۆكەی ناو پۆزی وشتر ومەڕوماڵاتیان (نەغەف:النَّغَفَ)یان بۆ دەنێرێت وتووشی ملیان دەبن، ھەر هەموویان بە جارێک دەکەون ودەمرن وەك مردنى يەك كەس، پاشان پێغەمبەری خودا عیسا -صلى الله عليه وسلم- وهاوەڵەکانى -ڕەزاى خوایان لێبێت- دادەبەزنە سەر زەوى، لە زەویدا یەك بست خاکیان دەست ناکەوێت كه زوخاو وبۆگەنی لاشەی ئەوان پڕی نەکردبێت، ئینجا پێغەمبەری خوا عيسا -صلى الله عليه وسلم- وهاوەڵەكانى -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەپاڕێنەوە لە خوای گەورە، بۆیە خودا باڵندە دەنێرێت وەکو ملی وشتر (وان) -لە گەورەیی درێژیدا-، لاشەکانیان (هەڵدەگرن)، وفڕێی (دەدەن) لە هەرشوێنێک خواى گەورە بیەوێت، وپاشان خواى گەورە جۆرە بارانێك دەبارێنێت نە خانووى قوڕ و نە ڕەشماڵ جێناهێڵێت، سەر زەوی هەموو دەشواتەوە وەك ئاوێنەی بێگەردى لێدەکات دوای ئەوە به زەوی دەووترێت: بەرووبوومى خۆت سەوز بكە، فەڕ وبەرەکەتى خۆت بگەڕێنەوە، لەو ڕۆژەدا کۆمەڵە كەسێك لە یەك هەنار دەخۆن، ولە سايەی سێبەری توێكڵەکەشیدا دەحەوێنەوە، هەروەها فەڕ و بەرەكەت دەکەوێته گوانى مەڕوماڵاتەكانەوە بە ڕادەیەك شیری وشترێك بەشى کۆمەڵێکی زۆر له خەڵکی دەکات و مانگایەكى شيردەر بەشى تیرەیەك لە خەڵكى دەكات، له کاتێکدا ئەوان لەم باروگوزەرانەدا دەبن، خودا شنەبایەكى خۆش هەڵدەكات بە بن باڵیاندا، گیانى هەموو بڕوادار وموسڵمانێك دەکێشێت، وخراپەکەران لە خەڵکی دەمێننەوە لە یەكترى دەپەڕن (داوێن پیسی وکاری قێزەوەن دەکەن) هەروەك چۆن كەرەکان -گوێدرێژەکان- لە یەكترى دەپەڕن، لەسەر ئەوان قيامەت هەڵدەستێت».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
یەکێک لە نیشانە گەورەکانى ڕوودانى قیامەت بریتیە لە دەرچوونی دەججال، وەکو لەم فەرموودەیەدا باسکراوە لە شتە نەبینراوەکانى داهاتووە (غەیبیاتە) کە دەبێت باوەڕمان پێی هەبێت و بەڕاستی دابنێین بەو شێوەیەی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- باسیکردووە، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەم فەرموودەیەدا هەموو وەسفەکانى ڕوونکردووەتەوە بۆئەوەى هیچ باسێک سەبارەتی شاراوە نەبێت لە لای مسوڵمانان، وخواى گەورە هەندێک تواناى سەیری بە دەججال بەخشیووە ئەمیش بۆ تاقیکردنەوەى خەڵکی، بەسەر هەموو زەوییەکدا تێپەڕ دەبێـت جگە لە مەککە ومەدینە، ولە کۆتاییدا پێغەمبەر عیسا -علیه السلام- لەناوى دەبا، وپاشان یەئجوج ومەئجوج دەردەچن و سەر زەوی پڕ دەکەن لە خراپەکاری، وئەمیش لە نیشانە گەورەکانى ڕوودانى قیامەتە، وپێغەمبەر عیسا -علیه السلام- وئیمانداران لە خواى گەورە دەپاڕێنەوە بۆئەوەى ڕزگاریان بکات لەم خراپەکارانە؛ وخودا وەڵامی نزاکانیان دەداتەوە ویەئجوج ومەئجوج لەناو دەبات، لە پاش ئەم ڕووداوە گەورانە؛ خواى گەورە بە شنەبایەک ڕۆحی هەموو ئیماندارێک دەکێشێت، و لەسەر خراپترینی خەڵکی قیامەت هەڵدەستێت.