عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «من حَلَفَ فقال في حَلِفِهِ: بِاللاَّتِ وَالْعُزَّى، فليقل: لا إله إلا الله، ومن قال لصاحبه: تعال أُقَامِرْكَ فَلْيَتَصَدَّقْ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی سوێند بخوات ولە سوێندەکەیدا بڵێت: سوێند بە لات وعوزا؛ ئەوا با لە پاش ئەوە بڵێت: ( لا إله إلا اللە )، وئەوەى بە هاوڕێکەى بڵێت: وەرە با قومار (گرەو) بکەین؛ ئەوا دەبێت خێرێک بکات».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد هەرکەسێک سوێندی بە لات وعوزا* یان هەرشتێکی تر خوارد؛ ئەوا دەبێت بڵێت: ( ﻻ إله إﻻ الله )، وئەوەى بە هاوڕێکەی بڵێ: وەرە با قومار وگرەو بکەین ئەگەر شتێکی ئاوا وئاوا ڕووبدات؛ پێویستە بە هۆی ئەم کردەوەیە خێرێک بکات چونکە ئەم کردەوەیە قومارکردنە وتاوانە. *(لات وعوزا: ناوى ئەو هەندێک لەو بتانە بوو کە دەپەرستران لە مەککە لە پێش هاتنی ئیسلام)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر