+ -

عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «لا تَرْغَبُوا عن آبائكم، فمن رغب عن أبيه، فهو كفر».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نکۆڵی مەکەن* لە باوباپیرانتان، هەرکەسێک نکۆڵی لە باوکی بکات؛ ئەوا کوفری کردووە». *(نکۆڵی مەکەن: مەبەست ئەوە نکۆڵی مەکەن لەوەى ئێوە وناوتان بدرێنە پاڵ ناوی باوک و باوباپیرانی ڕاستەقینەتان)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

هەرکەسێک نکۆڵی* بکات لەوەى ڕەچەڵەکی بدرێتە پاڵ باوکی ڕاستەقینەى وبە زانین وبژاردەى خۆیەوە ئەمە ئەنجامبدات؛ ئەوا کوفرى بچووکی کردووە، ومەبەست هەقیقەتی کوفر نییە لێرەدا؛ واتا ئەو کوفرە نییە کە هەرکەسێک بیکات بە هەتاهەتایی لە دۆزەخ دەمێنێتەوە، بەڵکو کوفری بچووکی کردووە؛ و بەکارهێنانى وشەی (کوفر) لێرەدا بۆ جەختکردنەوەیە لەسەر حەرامبوونی ئەو کارە وناشیرین کردنی. *(نکۆڵی مەکەن: مەبەست ئەوە نکۆڵی مەکەن لەوەى ئێوە وناوتان بدرێنە پاڵ ناوی باوک و باوباپیرانی ڕاستەقینەتان)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان