عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بن مسعودٍ رضي الله عنه قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«إِنَّ مِنْ شِرَارِ النَّاسِ مَنْ تُدْرِكُهُ السَّاعَةُ وَهُمْ أَحْيَاءٌ، وَمَنْ يَتَّخِذُ الْقُبُورَ مَسَاجِدَ».

[حسن] - [رواه أحمد] - [مسند أحمد: 3844]
المزيــد ...

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«خراپترینی خەڵکی ئەوانەن کە زیندوون کاتێک قیامەت ڕوودەدات، وئەوانەیش کە گۆڕەکان دەکەن بە مزگەوت -شوێنی پەرستن-».

[حەسەنە] - [ئەحمەد گێڕاویەتیەوە] - [مسند أحمد - 3844]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خراپترینی نێو خەڵكی دوو چینن: ئەوانەی زیندوون كاتێك قیامەت ڕوودەدات، وئەوانەیش كە لای گۆڕەكان دەكەن بە شوێنی پەرستن، ونوێژ لەلای یان لەبەرامبەریان دەكەن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. حەرامێتی دروست کردنی مزگەوت لە سەر گۆڕەکان ؛ چونكە هۆكارە بۆ هاوبەش وشیرك بڕیاردان بۆ خوای گەورە.
  2. حەرامێتی نوێژکردن لەلای یان بەرامبەر گۆڕەكان ئەگەرچیش دیوار لەسەری دروست نەكرابێت ؛ چونكە مزگەوت -مسجد- ناوی ئەو شوێنەیە كە سوجدەی تێدا دەبرێت ئەگەرچیش دیواری لەسەر دروست نەكرابێت.
  3. ئەوەی گۆڕی پیاوچاکان بکاتە مزگەوت بۆئەوەی نوێژی تێدا بکات ؛ ئەوا ئەو کەسە لە خراپترینی بوونەوەرەکانە، ئەگەرچیش مەبەستیشی نزیكبوونەوە بێت لە خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (56)
زیاتر