عن ابن عباس رضي الله عنهما أنه رأى رجلا انْتَفَضَ لما سمع حديثا عن النبي صلى الله عليه وسلم في الصفات -استنكارا لذلك– فقال: "ما فَرَقُ هؤلاء؟ يجدون رِقَّةً عند مُحْكَمِهِ، ويَهْلِكُونَ عند مُتَشَابِهِهِ" .
[صحيح] - [رواه عبد الرزاق وابن أبي عاصم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پیاوێکی بینی تووشی شڵەژان وترس بوو کاتێک فەرموودەیەکی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ی بیست دەربارەی سیفاتەکانی خوای گەورە، و(ئیبن عەباس) ووتی: «چی ئەوان دەترسێنێت وتووشی ناڕەحەتیان دەکات؟ کاتێک کە ئەو ئایەتانە دەبیستن کە ڕوونە قبوڵی دەکەن (کاتێک ئایەت وفەرموودەی -محکم- دەبیستن قبوڵی دەکەن)، بەڵام کاتێک ئەو ئایەتانە دەبیستن کە گومانیان هەیە لە تێگەیشتن لێی تووشی تیاچوون دەبن (کاتێک ئایەت وفەرموودەی -متشابه- دەبیستن قبوڵی ناکەن وتیا دەچن)».
صەحیحە - ئیبنو ئەبی عاسم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئیبن عەباس -ڕەزای خوای لێبێت- ئینکاری دەکات لە هەندێک لەو کەسانەی کە لە دانیشتەکانیدا ئامادە دەبوون بەوەی کە تووشی ترس وشڵەژان وئینکار کردن دەبوون کاتێک شتێکیان ببیستایە سەبارەت بە سیفاتەکانی خوای گەورە لە فەرموودەکاندا، بۆیە بە هۆی ئەمەوە ئیمانی واجبیان نەدەهێنا بەو فەرموودانەی کە لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى الله علیه وسلم-، ومانای ئەم سیفەتانە دەزانن وئاشکرایە لە قورئاندا وئەمەش هەقە وهیچ ئیماندارێک ئینکاری لێناکات، وهەندێک کەس واتاکەی دەگۆڕن بە واتایەک دوور لەوەی کە خوای گەورە دەیەوێت؛ بۆیە بە هۆی ئەمەوە تووشی تیاچوون دەبن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر