عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «ما مِنْ يومٍ يُصْبِحُ العِبادُ فيهِ إلا مَلَكَانِ يَنْزِلَانِ، فيقولُ أَحَدُهُمَا: اللهُمَّ أَعْطِ مُنْفِقًا خَلَفًا، ويقولُ الآخَرُ: اللهُمَّ أَعْطِ مُمْسِكًا تَلَفًا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەر ڕۆژێک کە بەندەکان بەیانی دێتە سەریاندا؛ دوو فریشتە دادەبەزن، یەکێکیان دەڵێت: ئەی خودایە ئەوەی دەبەخشێت؛ شوێنی ئەو بەخشینەی بۆ پڕ بکەرەوە، وئەوی تریان دەڵێت: خودایە ئەوەی دەستی دەگرێتەوە ونابەخشێت؛ ئەوا ئەوەی کۆی کردووەتەوە تیا بچێت ونەمێنێت».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
هەر ڕۆژێک بە سەر خەڵکیدا تێپەڕ ببێت؛ ئەوا دوو فریشتە دادەبەزن، یەکێکیان دەڵێت: خودایە، ئەوەی پارەکەی بەخشیوە لە خێر وپەرستن ولە سەر منداڵەکانی ومیوانەکانی؛ ئەوا لە جێی ئەو پارەی کە بەخشیوویەتی پێی ببەخشە لە دونیا وقیامەتدا، وفریشتەیەکی تر دەڵێت: خودایە، تیا بچێت ئەوەی ڕەزیلە ودەستی دەگرێتەوە لەوەی کە خوای گەورە واجبی کردووە لە سەری لە بەخشین.