عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال:
«قَالَ اللهُ: أَنْفِقْ يَا ابْنَ آدَمَ أُنْفِقْ عَلَيْكَ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 5352]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
خوای گەورە دەفەرموێت: «ئەی نەوەی ئادەم ببەخشە؛ پێت دەبەخشم».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 5352]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە خواى گەورە -تبارک وتعالى- دەفەرموێت: ئەی نەوەی ئادەم خەرجی بکە وببەخشە -لە بەخشینە واجب وسونەتەکان- ؛ منیش ڕزق وڕۆزیت فراوان دەکەم وجێگای ئەوە دەگرنەوە کە بەخشیووتە وبەرەکەت دار دەبێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئامۆژگاری بە بەخشین وخەرجکردن لەپێناو خواى گەورە.
  2. خەرجکردن لە دەرگاکانى خێردا لە گەورەترین هۆکارەکانە بۆ بوونی بەرەکەت لە ڕزق و چەندجار کردنی، وخواى گەورە دەبەخشێت بە بەندە لەشوێنی ئەوەى بەخشیویەتی.
  3. ئەم فەرموودە لەوانەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگاریەوە دەیگێڕێتەوە، وپێی دەووترێت: فەرموودەى قودسی یان خودایی -ئیلاهی-، وبێژە -لەفز- وماناکەى لە خوداوەیە، بەڵام تایبەتمەندیەکانى قورئانی تێدا نیە ؛ کە بەهۆیانەوە قورئان جیاوازە لە هەرقسەیەکی تر، لە پەرستن ئەنجامدان بەخوێندنەوەی ودەستنوێژگرتن لەکاتى خوێندنی وتەحەدا کردن پێی و موعجیزەئاسا وهتد.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (63)
زیاتر